سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  سەرۆک کۆمار پێشوازیی لە باڵیۆزی ژاپۆن لەعێراق دەکات
به‌روار: 09/05/2018
 سێشەممە   8/5/2018 بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز فۆمیۆ ئیوای باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ،لە دیدارەکەدا رێوشوێنەکانی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوریی ،سیاسیی و کلتورییەکانی نێوان هەردو وڵات  لە دوای قۆناغی هەڵبژارنەکانی داهاتوی عێراق تاوتوێکرا .
بەڕێز سەرۆک کۆمار پەیوەندیی دۆستانەی مێژویی نێوان عێراق و ژاپۆن و هاریکاریی دوقۆڵیی  هەردو وڵاتی دۆستی بەرز نرخاند ،ستایشی پشتیوانیی جیا و تایبەتیی ژاپۆنی بۆ عێراق  کرد لە هەمو ئاستەکاندا.
هاوکات بەڕێزیان لەگەڵ ئاماژەکردن بۆ  رۆڵی زیندوی ژاپۆن، پێویستیی بەشداریکردنی لە پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دوپاتکردەوە بەختایبەتیی لە قۆناغی داهاتودا، پەرۆشیی عێراقیشی خستە رو لە بارەی سود وەرگرتن لە  شارەزایی ژاپۆن لە هەمو کایەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئابوریی عێراق نە تایبەتیی لە بواری پیشەسازیی و کشتوکاڵ و خوێندندا  .
لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتەکەی نوێکردەوە بۆ ئۆقرەیی و تاوسەندنی عێراق و لەگەڵ دوپاتکردنەوەی پابەندبون بە پشتگیریی بۆ عێراق پەرۆشیی  حکومەتەکەیشی دوپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ئەزمونە دیموکراسییەکەی  بەو جۆرەی خواست و ویستی عێراقییەکان بەدی دەهێنێت .