سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ھەسەدە........ لە ئۆپەراسیۆنی ناوچەی دێرزور چوار کیلۆمەتر ماوە بۆ سنووری عێراق
به‌روار: 09/05/2018
ئەحمەد ئەبو خەولە فەرماندەی گشتی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور بە ئاژانسی سپوتنیک نیوزی ڕاگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی ھەفتەیەکە دەستیان پێکردوو لە ھەرێمی دێرەزوور بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشەوە چوون.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد، ١٦ کیلۆمەتر لەو ئۆپەراسیۆنەدا بەرەو پێشچوون و تەنھا چوار کیلۆمەتر ماوە کە بگەن بە سنوری سوریا و عێراق ژمارەیەک گوند لە ژێر دەستی داعش دەرکراون.
ھاوکات ئەبو خەولە ئەوەشی دوپاتکردەوە، ھاوپەیمانی ئەمریکا و پشتگیری ئۆپراسیۆنەکە دەکات و فڕۆکەی ھاوپەیمانان بەتوندی داعش بۆمباران دەکەن.
سەبارەت بە ھەماھەنگییان لەگەڵ عێراقدا، ئەحمەد ئەبو خەولە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ھەماھەنگیمان لەگەڵ عێراق ھەیە و دەمانەوێت داعش لەسەر سنوری ھەردوو ووڵات بەتەواوەتی دەربکەین، ھێزەکانی عێراق لە دیوی خۆیانەوە دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە بۆ دەرکردنی داعش بەتەواوەتی.
جێی باسە، ھەسەدە لە ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٧ ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرەی دەستپێکرد، پاش ئەوەی تورکیا لە دژی عەفرین ئۆپەراسیۆنی دەستپێ کرد، ھەسەدە ئۆپراسیۆی خۆی لە دێرەزوور ڕاگرتبوو، ھەفتەیەک لەمەوبەر جارێکی تر دەستی بە ئۆپراسیۆن دژ بە داعش کردەوە.

زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت