سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  سێ پەرلەمانتاری جەھەپە داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکەن
به‌روار: 07/05/2018
سێ پەرلەمانتاری جەھەپە لە پەرلەمانی تورکیا داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن.

سێ پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) کە بەھێزترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا، داوای ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەکەن.

بارش یارکەداش و ئەرەن ئەردەم و سەزگین تانریکولو پەرلەمانتارانی جەھەپە لە ئیستەنبوڵ، رایانگەیاند، پێویستە دەمیرتاش لە زیندان بێتە دەرەوە و ئازاد بکرێت.

بارش یارکەداش پارلەمانتاری جەھەپە رایگەیاند، دەمیرتاش کاندیدی ھەپەدە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، بە شێوەیەکی نا یاسایی لە زینداندایە، بەو ھۆیەشەوە دەرفەتی ئەوەی نییە بانگەشە بکات، لەبەرئەوە پێویستە کۆتایی بەزەوتکردنی مافەکانی بھێنرێت و دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

ھاوکات ئەرەن ئەردەم-یش ئاماژەی بەوەکرد، تائێستا دەمیرتاش بەبێ ئەوەی ھیچ سزایەک بدرێت لە زینداندایە، بۆیە پێویستە ئازاد بکرێت.

سەزگین تانریکولو-ش رایگەیاند، ھەدەپە دەمیرتاشی وەک کاندیدی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاریکردووە، بەڵام ئەو کاندیدە ھێشتا لە زینداندایە و ھیچ سزایەکیشی بەسەردا نەسەپێنراوە، دەستگیرکردنیشی نایاسایی و زەوتکردنی مافە، جگە لەوەش دژ بە پێوەرەکانی ھەڵبژاردن و یەکسانییە و دەبێ بە پەلە ئازاد بکرێت.