سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەمریکا لە رەوشی ئاوارەکانی عەفرین نیگەرانە
به‌روار: 06/05/2018
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: رێگە بە ئاوارەکانی عەفرین نادرێت بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، روسیاو تورکیاو سوریاش تۆمەتبار دەکات بە رێگریکردن لە گەیشتنی کۆمەک و ھاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکانی ئەو شارە.

ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و بەھۆی رێگرییەکانی روسیاو تورکیاو سوریاشەوە رێکخراوە مرۆییەکان ناتوانن چاودێری رەوشی ئاوارەکانی عەفرین بکەن و کۆمەک و ھاوکاری مرۆییان بۆ دابینبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئاوارەکانی عەفرین بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و کاریش بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجەی دەکات.

دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی شارەکە ئاوارەبوون، تورکیاش ھەوڵدەدات کە عەرەب لە شوێنی دانیشتووانی شارەکە جێگیربکات.