سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  پشکنەرانی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە
به‌روار: 06/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە شاری دومای سوریا کۆتاییان بە ئەرکەکانیان ھێناو لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان دەکرێت.

پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما  گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناوچەیە وەرگرتووە کە مانگی رابردوو بە چەکی کیمیایی بۆردومانکراو چاوپێکەتنیان لەگەڵ بەرکەوتووانی ئەو بۆردومانەدا کرد، دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە گەڕاونەتەوە بۆ بارەگاکەی خۆیان لە ھۆڵەندا. 

پشکنەرانی رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی رۆژی ١٤ی نیسان بەرەو دیمەشقی پایتەخت بەرێکەوتن بۆ لێکۆڵینەوە لەو بۆردومانە کیمیاییە کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. 

لە لایەکی ترەوە دیپلۆماتکارێکی باڵای فەڕەنسا ئاشکرای کردووە، وڵاتانی خۆرئاوا لە میکانیزمێکی نوێ دەکۆڵنەوە بۆ چۆنیەتی کارکردنی  پشکنەرانی رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، بەجۆرێک کە کاری ئەو پشکنەرانە ئاسانتر بکات لە دیاریکردنی لایەنی بەرپرسیار لەھەر ھێرشێکی کیمیایی.














pukmedia
زیاتر ...‌
لە لێدوانێکیدا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی حکومی بە ڕابەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ، مایک پەمپیۆ وتی لە هەندێک بابەتدا گفتوگۆکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا...
19/07/2018
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سێ موشه‌ك ئاڕاسته‌ی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ناوچه‌ی شێخ نه‌جاڕ له‌ پارێزگای حه‌له‌ب كراوه‌ و تائێستا زیانه‌كانی نه...
19/07/2018
جەین شاهین سیناتۆری ئەمریکی لە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە تویتەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داواکارم لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گوێگرتن لە وەرگێڕی ویل...
19/07/2018
بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا. بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن...
16/07/2018
ئەم هێرشەش نوێترینە لەو زنجیرە هێرشانەی کە کۆتاییان نایەت لە شاری کابوڵی پایتەخت و شارە گەورەکانی دیکەی ئەفغانستان، لەوانەش جەلالئاباد کە بە تەنها ل...
16/07/2018
پۆلیسی سلێمانی له‌ په‌یجی رٍه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، شه‌وی ڕابردووه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناحیه‌ی شۆڕش ئاگادار ده‌كرێن...
16/07/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت