سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هه‌سه‌ده‌: ئامانجی سوریا دوورخستنه‌وه‌مانه‌ له‌ شه‌ڕی داعش
به‌روار: 30/04/2018

وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند: ئامانجی سوریا له‌ هێرشه‌كان، بۆ رێگریكردنه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان دژی تیرۆر.

گابریه‌ل كینۆ، وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ له‌ دێرزور رایگه‌یاند: كه‌ ئامانجی هێرشه‌كانی سوپای سوریا بۆ رێگریكردن و ته‌گه‌ره‌خستنه‌ سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانمانه‌ دژی تیرۆرستانی داعش.

راشیگه‌یاند: هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و به‌رگریكردنیش له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای سوریا به‌ مافی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین.

PUKmedia