سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
  موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدەم
به‌روار: 23/04/2018


موستەفا چاورەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ دەدات، ئاماژە بەوەش دەكات ریفراندۆم تاوان‌و خیانەت نیە بەڵكو مافی رەوای گەلی كوردە.

 

ئاوێنە: موستەفا چاورەش بە میدیای پارتی راگەیاندوە ئەگەر سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بەدەنگی بەڵێ‌ پشتگیری لێ‌ دەكات، راشیدەگەیەنێت 92%ی خەڵكی كوردستان بە بەڵێ‌ دەنگی بۆ ریفراندۆم داوە‌و سەرۆكی حزب‌و لایەنە سیاسیەكانیش پشتگیری ریفراندۆمیان كردوە، پێشی وایە گرفتی ئەمرۆی كورد ریفراندۆم نیە و دوای شەری داعش ریفراندۆمیش نەكرایە عێراق هەمو ئەو كارانەی ئەنجامیدا هەر دەیكرد.

 

ئاماژە بەوەش دەكات گەلی كورد خەباتی بۆ سەربەخۆیی كوردستان كردوە، وتیشی “ئەی چەكمان بۆ چیە؟ بۆ ئەوەی تەنها پێوەی بسورێینەوە؟ رەنگە قۆناغێك بێتە پێشەوە ئێمەش ببین بەخاوەنی دەوڵەتی كوردی”.