سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  ئه‌ڵمانیا.. هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌ رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان
به‌روار: 19/04/2018

بۆ رێگه‌گرتن له‌ دروستكردنی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ڕاستڕه‌و پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی ئه‌نجامدا
به‌گومانی دامه‌زراندنی ڕێكخراوێكی ڕاستڕه‌وی تیرۆرستی نوسینگه‌ی داواكاری گشتی كالسرۆی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی 17ی  نیسانی 2018 هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینی له‌ سێ هه‌رێمی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌م ڕێكخراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی كارسرۆه‌ ڕایگه‌یاند ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌م ڕێكخراوه‌ پاڵپشتیكردن بووه‌ له‌بوژاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سۆسیالیسته‌كان "حزبه‌كه‌ی هیتله‌ر"به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نوسینگه‌ی فیدرالی داواكاری گشتی پێیوایه‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ هه‌نگاوی یه‌كه‌میان هێرش كردن بوبێت بۆ سه‌ر ڕكابه‌ره‌ سیاسیه‌كانیان نه‌ك ده‌ستگیركردن،داواكاری گشتی ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌ ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ده‌سه‌لاتی هه‌رێمه‌كه‌ له‌سۆراخی ده‌ستگیركردنی چواركه‌سدان.

به‌پێی زانیاریه‌كان یه‌كێك له‌و چواركه‌سه‌ له‌هه‌وڵی كڕینی چه‌ك و فیشه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی پێویستی وه‌ك ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌و سوتێنه‌ردابووه‌،نوسینگه‌ی فیدرالی ڕایگه‌یاند به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌هه‌وڵی یه‌كخستنی هه‌ست و نه‌ست و وتاری  نه‌ته‌وه‌یی سۆسیالستی دابووه‌و له‌سه‌ره‌تای ساڵی2017 وه‌ به‌نازناوی "نورد ئیدلر"په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی تیرۆرستی ڕاستڕه‌وه‌كانه‌وه‌.

هه‌مان كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا له‌شاره‌كانی"بریمه‌ن بلومنتال"و"نورتهایم"له‌هه‌رێمه‌كانی"زاكسن وشلیسڤێگ هولشتاین"وپشكنینی شوقه‌ی گومانیكراوێكیتریش  له‌شارۆچكه‌ی"ترینجیا"پشكێندراو له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌كارهێنا.

له‌ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ARD ی ئه‌ڵمانیدا  به‌پشت به‌ستن به‌زانیاریه‌كان هاتووه‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان توانیویانه‌ به‌رچاویان ڕونبێت له‌سروشتی مه‌ترسیداری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌و له‌وه‌ش زیاتریان نه‌خستۆته‌ڕوو.

PUKmedia 

012.bmp



زیاتر ...‌
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ تاكو ئێستا وه‌ك دواهه‌مین شوێنی عیراق له‌ژێر ده‌ست تیرۆرستانی داعشدا ماون....
12/11/2017
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و ئەمەش دووەم هێرشە لەو جۆرە لەم مانگەدا. سەرۆکی پۆلیسی دیمەشق وتی دوو خۆکوژیان هەوڵیا...
12/10/2017
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت