سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  ژمارەی تونێلەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئاشکرادەکرێت
به‌روار: 18/04/2018
ژمارەی تونێلە نهێنییەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکرێت کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا دۆزراونەتەوە.

رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری ژمارەی تونێلە نهێنییەکانی تیرۆریستانی داعشی لە عێراقدا ئاشکراکردووە، کە بە وتەی لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگریی، زیاتر لە ٢٠٠ تونێلی تیرۆریستان لە بیابانەکانی ئەنبار و دەوروبەری موسڵ بوونیان هەیە.

پاش تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵی پایتەختی خەلافەتەکەیان، رۆژانە چەندین تونێلی جۆراوجۆر لە بیابانی ئەنبار و دەوروبەری شارەکاندا دەدۆزرێتەوە، بە پێی چەند سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە هەتا ئێستا ٤٦ تونێل دۆزراونەتەوە، کە درێژیی هەندێکیان لە ٢٠ کیلۆمەتر زیاتر دەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە: کە داعش لە رێی ئامێری گەورەی هەڵکۆڵینەوە ئەو تونێلانەی دروستکردووە کە لە شاری حومسی سوریاوە ئەو ئامێرانەی هێناوەتە خاکی عێراق.

سەرچاوە ئەمنییەکە وتووشیەتی: هەندێك زانیاری هەن ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەبوبەکر بەغدادی بەرپرسی یەکەمی تیرۆریستانی داعش لە یەکێك لەم تونێلانەدا ماوەتەوە لەو کاتانەی لە عێراقدا بووە، هەندیك تونێل ناوەوەیان وا بنیاتنراوە کە دەتوانرێت بۆ ماوەی چەندین مانگ تیایدا بمێنیتەوە بەبێ ئەوەی بێیتە سەر زەوی.