سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تا ئێستا 2500 روفاتی ئەنفال گەرێنراوەتەوە هەرێم
به‌روار: 15/04/2018

بە بەشداری زۆرێك لە بەرپرسانی حیزبی حكومی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مەراسیمی یادی 30 ساڵەی ئەنفال لە قەواس چەمچەماڵ دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ 14-4-2018 لە قەزای چەمچەماڵ یادی 30ساڵەی ئەنفال كرایەوە،لە مەراسیمەكەدا مەحمودی حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند،حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شەهیدان بە ئەركی خۆی زانیوە پارێزەری مافەكانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بێت و زۆرترین خزمەتگوزارییان پێشكەش بكات.

وتیشی: خۆشبەختانە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی توانیویانە مینحەكانیان بەبێ پاشەكەوت پێبدات و زیاتر 1500 زەوی بەسەریاندا دابەشبكات.

مەحمودی حاجی ساڵەح راشیگەیاند: تا ئێستا 2500 روفاتی ئەنفالكراوان گەرێنراوەتەوە هەرێمی كوردستان و بەهۆی هەندێك هۆكاریشەوە نەتوانراوە روفاتی تر بگەرێنرێتەوە بەڵام لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ بەدواداچوونی روفاتەكانی تر.















PUKMEDIA