سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
   ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئینجه‌رلیكه‌وه‌ بۆ یۆنان ده‌گوازێته‌وه‌.
به‌روار: 08/04/2018

میدیاكانی یۆنان رایانگه‌یاند: ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئینجه‌رلیكه‌وه‌ بۆ یۆنان ده‌گوازێته‌وه‌.

میدیاكانی یۆنان سه‌باره‌ت به‌ زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌مریكا، ھاوكات نیگه‌رانییه‌كانی واشنتۆن له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌نكه‌ره‌ له‌ مۆسكۆ، بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك بگوازێته‌وه‌ بۆ خاكی یۆنان.

دامه‌زراوه‌ی ھه‌واڵی یۆنانی"پڕونیوز" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌: ئه‌مریكا به‌ھۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، له‌ ھه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئینجه‌رلیكه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ خاكی یۆنان و ھاوكات ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌و وڵاته‌ دروست بكات.

ھاوكات "ئین تارنما" سه‌باره‌ت به‌ ھۆكاری زیاتر بوونی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیاو ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت به‌ھۆی كڕینی سیستمی دژی موشكی ئێس400  له‌ روسیاو ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ سوریا ھه‌یانه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌مریكا له‌ ساته‌وه‌ختی له‌ ده‌ستدانی یه‌كێك له‌ ھاویمانه‌ كۆن و گرنگه‌كانییه‌تی. 

ئه‌وه‌شھاتووه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ ئینجه‌رلیك، ھاوكات ده‌یه‌وێت شه‌ش بنكه‌ی سه‌ربازی دیكه‌ له‌ یۆنان دروست بكات.















PUKMEDIA

زیاتر ...‌
بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرەنساو بریتانیا، ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی سوریا کە پەیوەندییان بە بەر...
17/04/2018
لاڤرۆف تۆمەتەكانی رۆژئاوا بەتایبەتی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رەتكردەوە كە گوایە روسیا بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شاری دومای س...
17/04/2018
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند زیاتر لە 100 موشەكمان ناوە بەسوریاوەو هیچ یەكێك لەو موشەكانەش نەخراوەتە خوارەوە....
17/04/2018
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌ باره‌ی ره‌وشی سوریا، ره‌شنوسی پڕۆژه‌یه‌كی روسیای له‌باره‌ی سوریا ره‌تكرده‌وه‌. له‌ پڕۆژه‌كه‌یدا...
15/04/2018
له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ره‌وشی سوریا، نیكی هیلی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند: ویلایه‌ته...
15/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت