سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
   دوای نزیكەی نیوسەدە بەریتانیا بە گەورەترین پڕۆژەی سەربازی گەڕایەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
به‌روار: 07/04/2018



بەریتانیا یەكەمین بارەگای سەربازیی هەمیشەیی لە بەحرەین كردەوە، كە ئەمەش بە یەكەمین بارەگای سەربازیی هەمیشەیی ئەو وڵاتە هەژماردەكرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەدوای ساڵی ١٩٧١-ەوە.

 

بە كردنەوەی ئەم بارەگایە، دوای نزیكەی نیوسەدە، جاری یەكەمە بەریتانیا هێزە سەربازییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیردەكات و شارەزایانیش لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە بەریتانیا لەمەو دوا بەپاڵپشتی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دەیەوێت رۆڵی روسیا و توركیا وئێران كۆتایی پێبهێنێت و وڵاتانی كەنداویش پێشوازی لە هەنگاوەكە دەكەن و وڵاتی بەحرێنیش وەك باشترین پێگەی ئەو هێزە سەربازییە بەریتانیا دیاریكراوە .

لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ، مەترسییەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی وەك هۆكاری سەرەكی كردنەوەی بارەگاكە دەستنیشانكردووە، ڕاشیگەیاندووە: ڕێككەوتنە سەربازییەكە بۆ بەریتانیا زۆر گرنگە بە تایبەت لەگەڵ وڵاتێكی وەك بەحرەین، كە ئیرادەیەكی گەروەری هەیە بۆ روبەروبوونەوەی داعش و هەموو ئەو هێزە توندڕەوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریان هەڵداوە.

كردنەوەی ئەو بارەگا سەربازییەی بەریتانیا لە بەحرەین لەكاتێكدایە، كە ٥ كەشتی سەربازیی ئەمریكا-ش لەو وڵاتە بوونیان هەیە.

بەریتانیا و بەحرەین هەردووكیان ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش-ن، كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتیی دەكات.

جێگای ئاماژەپێكردنە، لەساڵی ١٩٧١-ەوە، بەریتانیا خاوەنی بارەگای سەربازیی هەمیشەیی نەبووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵی ٢٠٠٣ كاتێك ڕژێمی بەعس ڕووخا، بەریتانیا بەرەگایەكی كاتیی لە بەسرا كردەوە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ سەبازەكانی لەو سەربازگەیەش كشاندەوە.