سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  یه‌كێتیی مه‌ترسیه‌كی‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر كورد ئاشكراده‌كات
به‌روار: 04/04/2018


یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر كورد ئاشكراده‌كات و سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پرسی‌ كورد له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان له‌چوارچێوه‌ی‌ سوریادا باسده‌كه‌ن"، ده‌شڵێت:"توركیا به‌رده‌وام تێڕوانینی خراپی له‌به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه‌".

بڕیاروایه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 4ی 4ی 2018 هه‌رسێ حكومه‌تی (تاران، ئه‌نكه‌ره‌و مۆسكۆ) كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ سازبكه‌ن سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی‌ سوریاو پرسی‌ كورد له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕاگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌رسێ حكومه‌تی (تاران، ئه‌نكه‌ره‌و مۆسكۆ) كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌و به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوریا".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌، به‌ڵام "به‌قازانجی‌ ئه‌و سێ‌ وڵاته‌ خۆیان، هه‌وڵیشده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن، له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌وڵاتانی‌ كه‌نداو نه‌بێت".

سه‌باره‌ت به‌پرسی‌ كورد له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان، ئه‌سه‌سه‌رد ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ بارودۆخی كورد یه‌كێك ده‌بێت له‌و بابه‌تانه‌ی ئه‌و سێ وڵاته‌ باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی سوریادا نه‌ك وه‌كو به‌شێكی‌ كوردستان به‌جیاواز باسبكرێت".

به‌وته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی، ئه‌و سێ‌ وڵاته‌ ستراتیژێكی دیاریكراویان هه‌یه‌ كه‌ پشگیری یه‌كپارچه‌یی سوریا ده‌كه‌ن، به‌ڵام "توركیا به‌رده‌وام تێڕوانینی خراپی له‌به‌رامبه‌ر كوردی سوریا هه‌یه‌و هه‌میشه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر شێوه‌ی تاووتوێكردنی بارودۆخی كوردی سوریا هه‌بوه‌".



snnc