سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  نوێنەرانی كوردو سەركردە سەربازیەكان لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك كۆدەبنەوە
به‌روار: 02/04/2018
بە چاودێری ئەمریكا نوێنەرانی كوردو سەركردە سەربازیەكان لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك كۆدەبنەوە.
  محەمەد عوسمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد بۆ گفتوگۆكردن لە سەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و چۆنێتی دانانی ئیدارەیەكی هاوبەش بۆ پرسی ئەمنی ئەو پارێزگایە, نوێنەرانی كەركوك لە پەڕلەمانی عێراق و سەركردە ئەمنیە باڵاكان لە بەغدای پایتەخت كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە. وتیشی وەفدێكی نوێنەرانی كورد بە سەرۆكایەتی شوان داودی لە بەغدا لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكاندا كۆبوونەتەوە و پرسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ كەركوك تاوتوێ كردووە. 
پێشتر چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی كوردی ئاماژەیان بەوە كردبوو كە نوێنەرانی كورد لە پەڕلەمانی عێراق و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر یارەڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی داخراویان لە بەغدا ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆ كردن لە سەر گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركوك.