سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   هێزێكی گەورە و پڕچەكی ئەمریكا گەیشتە كوردستان و گومان لەوەدا نەماوە شەڕە گەورەكە دەستپێدەكات
به‌روار: 30/03/2018


هێزێكی‌ دیكەی‌ گەورە و پڕچەكی سوپای‌ ئەمریكا گەیشتە ناوچەی سەرێكانی‌ لەسنوری‌ كانتۆنی‌ جزیرەی رۆژئاوای كوردستان و پێشبینی شەرێكی گەورە دەكرێت، دژی ئەو هێزانەی وەك ركابەری ئەمریكا لە ناوچەكە نزیك بونەتەوە و لەهەوڵی داگیركردنیدان،  ئەمریكا بە چەكی پێشكەوتوو و نوێ بەڵێنی داوە ئەو شەڕە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكلا بكاتەوە.

راپۆرتی تایبەت:

 سەرچاوەیەكی نزیك لە هێزەكانی یەپەگە بە پەیامنێری ئاژانسی چپە نیوز ی راگەیاند، فەرماندەیەكی یەپەگە زانیاری ئەوەی ئاشكراكردووە لە دوێنێوە بە فرۆكەی سەربازی سەدان هێزی پڕچەكی سوپای ئەمریكا گەیشتوونەتە ناوچەی سەرسنوری سەرێكانی سەر بە كانتۆنی جزیرە.


سەرچاوەكە دەشڵێت: پێشتر هێزی ئەمریكا لە ناوچەكە بوونی هەبووە، بەڵام بە گەشتنی ئەو هێزە بۆ ناوچەكە سەنتەرێكی دیكەی سەربازی ئەمریكا بۆ چاودێریكردنی هەموو جموجوڵێكی سوپای توركیا دامەزراوە و هێزەكەی ئەمریكا هەڵگری نوێترین چەكی سەربازیین.

 

 

سەرچاوەكە زانیاری ئەوەشی ئاشكراكردووە، سەركردە سەربازییەكانی  یەپەگە پێیان راگەیاندووە، پێشبینی شەرێكی گەورە دەكەن دژی ئەو هێزانەی كە هەوڵی لاوازكردنی ئەمریكایانداوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەوتەی ئەو فەرماندەیە شەڕەكە یەكلاكەرەوە دەبێت و ئەمریكا بەڵێنی بە هاوەپەیمانەكانی داوە بە هێز  وەڵامی ئەو وڵاتانە بداتەوە كە دژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتونەتە ناوچەكە و خواستی داگیركردنیان هەیە.


هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری ئاژانسی چپە نیوز ، لە دوا كۆبوونەوەی هێزەكانی‌ ئەمریكا و بەرپرسانی كانتۆنەكانی خۆرئاوای كوردستان گرەنتی دراوەتە كورد، كە ئەمریكا دەست لە هاوپەیمانەكانی خۆی هەڵناگرێت و بەڵێنی بە كانتۆنەكان داوە، هێزەكانی ئەمریكا گەرورەترین بنكەی سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازنەوە بۆ سنوری  ناوچەكە، هەروەها لە زەوی و ئاسمانیشەوە پارێزگاری لێبكەن و  ڕێگەنەدەن بەهیچ هێزێك لەم سنوورە نزیك ببێتەوە، فەرماندە سەربازییەكانی ئەمریكا باسیشیان لەو قوربانیانی  سوپای وڵاتەكەیانكردووە  لەعێراق و ئەفغانستان و هەموو ئەو خەرجیانەی لەساڵانی رابردوودا لەسەر ئاسایشی ناوچەكە بەخشیویانە ، بەڵام سەرەنجام ئێستا چەند هێزێكی نامۆ لە دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكە نزیك بونەتەوە و رۆڵی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لەیاد كردووە، هەر ئەمەش  سەرۆكی ئەمریكا و ئەمریكییەكانی زیاتر تووڕەكردووە.    

    

 

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، دوو فرۆكەخانەی سەربازی كراونەتەوە و ئامادەكاری بۆ فرۆكە خانەی سێیەمیش دەكرێت و ژمارەیەكی‌ زۆری چەكی‌ قورس و پێشكەوتوو كە تائێستا ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان بەكارینەهێناوە گەیەنراوەتە سەربازگەكانی لە رۆژئاوای كوردستان.


ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسی‌ پەیوەندیەكانی‌ كانتۆنی‌ عەفرین ، تەواوی ئەو زانیاریانە پشتڕاستدەكاتەوە و دەڵێت، هێزێكی‌ گەورەی‌ ئەمریكا گەیشتۆتە سنووری‌ سەرێكانێ‌-ى رۆژئاوای كوردستان. 


فەتحوڵڵا حسێنی‌ ئەندامی‌ نوێنەرایەتی‌ كانتۆنەكانی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستانیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە "جگە لەو هێزەی گەیشتووەتە ناوچەی سەرێكانێ‌ ، لە ئێستادا هێزەكانی ‌ ئەمریكا‌ لە كانتۆنەكانی كۆبانێ‌  و جزیرە،  دوو  بنكەی سەربازی بەهێزیان دامەزراندووە و رۆژانە هێز و چەكی قورس دەگاتە ئەو بنكە سەربازییانە و گومان لەوەدا نەماوە شەڕە گەورەكە دەستپێدەكات.