سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
   موسڵ:هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركردنی 5 تیرۆرستی داعشیان راگه‌یاند.
به‌روار: 27/03/2018

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌ستگیركردنی 5 تیرۆرستی داعشیان له‌ به‌ری راستی موسڵ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 26-3-2018، سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌به‌ری راستی شاری موسڵ 5 تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌.

 راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ پێی مادده‌ی 4 له‌ یاسای له‌ ناوبردنی تیرۆر ده‌ستگیركراون .

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌لًَمه‌تێكیاندا له‌ گه‌ڕه‌كی تنك له‌ به‌شی راستی موسڵ ئه‌و تیرۆرستانه‌یان ده‌ستگیركردوه‌.


















PUKMEDIA