سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تورکیا سنووری شیلادزێى تۆپباران كردەوە
به‌روار: 26/03/2018
تۆپخانەکانی تورکیا سنووری شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی تۆپباران دەکەن بەوھۆیەشەوە ھاووڵاتیەک برینداربوو.

بەھۆی تۆپبارانەکەی سوپای تورکیاوە ھاووڵاتیەک بە ناوی "ن-م" لە گوندی "نێرۆرێکان" سەر بە قەزای ئامێدی برینداربوو.

ئەو ھاووڵاتیە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەھارییەکان رووی لە ناوچە شاخاویەکانی دەڤەری شیلادزێ کردبوو، دواتر لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە دەستکراوە بە تۆپبارانکردنی ئەو دەڤەرەو لە ئاکامدا ھاووڵاتیەکە برینداربووەو جموجۆڵی سوپای تورکیا لەو دەڤەرە لە زیادبووندایە.

شیلادزێ یەکەمجار نییە بۆردومان دەکرێت، بەڵکو ئەو دەڤەرە بەردەوام کەوتۆتە بەر تۆپباران و بۆردومانی سوپای تورکیا، کە ساڵی پار ھەشت ھاووڵاتی بەھۆی تۆپبارانەکانەوە شەھیدبوون.


PUKmedia