سهرهکی
پهیوهندی
ئهرشیف
لینک
زانیاری ماڵپهڕ
پهیام و بهرنامهو دروشمهكانی لیستی 162 بۆ ههڵبژاردن
||
كۆسرەت رەسوڵ:دەنگ بەكاندیدەكانی لیستی 162 بدەن
||
لاهوری شێخ جهنگی: یهكێتی خۆی نوێ دهكاتهوه
||
یهكێتی ئهوروپا ڕهخنهی یهكجار توند لهتوركیا دهگرێت
||
ئهڵمانیا.. ههوڵهكان چڕكراونهتهوه بۆ رێگرتن له رێكخراوه تیرۆرستییهكان
||
ئەمریکا روونکردنەوە دەداتە عیراق
||
لاڤرۆڤ : پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خۆرئاوا لە کاتی شەڕی سارد خراپترە
||
کۆبوونەوەی ھەفتانەی ھاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو
||
ژمارەی تونێلەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ئاشکرادەکرێت
||
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی کاندیدەکانی عيراق دەکات
||
ئهلبومی پێشمهرگه
وتاری ههڤاڵ مستهفا چاوڕهش - یادی چلهی شههیدانی لیوای یهكی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه
گریمانەكانی گۆڕانكاری سیاسی
بهروار: 15/03/2018
بۆ ئەو گەلانەی كە دەیانەوێت لەهەلومەرجێكی سیاسیی خراپەوە بگوێزنەوە بۆ هەلومەرجێكی دڵخواز، تێزو گریمانەكان تەنها بنەمایەكی تیۆریزەكردنن لەبەرامبەر دیاردەو پرسەكاندا. ئەگەر تیۆریزەكاری، خۆی، زۆرجار، لەكرداردا، كورت بهێنێت، یان وەكو خۆی نەیەتەدی، یان تەنانەت، جاری وایە، پێچەوانە بشكێتەوە، ئەوا وەڵامی گریمانەییش بۆ ئەو پرسیارەی كە دەڵێ: كام رێگا، زامنی گۆڕانكاریی سیاسییە؟، وەڵامێكی پڕگرفتە، تاقیكردنەوەكانی واقعی خۆیشمان، نموونەی زیندوون!.
لەباشوری كوردستاندا، پارتی و یەكێتی، وەك دوو هێزی فەرمانڕەوا، بەو جیاوازیەشەوە كە لەنێوانیان هەیە لەپێگەی فەرانڕەوایەتیدا، پێش هێزە سیاسییەكانی تر، دان بەقەیرانەكان و بەرپرسیارێتییەكانیاندا دەنێن، پێش ئەوانیش ئەوە دەسەلمێنن كە هەرێمی كوردستان پێویستیی بە گۆڕانكاریی سیاسییە!. بێگومان، لای پارتی، چەمكی گۆڕانكاریی سیاسی، بریتییە لەباشكردنی ئەدای فەرمانڕەوایی و چاكسازی وەك پێش دوو ساڵ، بارزانی، جاڕیدا، بۆ ئەوەش پێیانوایە كە رێگری ناوخۆیی و دەرەكی زۆرە، بەمەش گەیشتوونەتە ئەو تێزە لێبڕاوەی كە، گۆڕانكاری سیاسی، تەنها ئەوەیە كە كورد خاوەنی قەوارەی سەربەخۆی خۆی بێت، بەڵام لەگەڵ ریفراندۆمی(25/9/2017ز)و رووداوەكانی(16)ی ئۆكتۆبەردا، ریسی ئەم گریمانەیە، بووەوە بە خوری، بەڵام وەك كەڵكەڵە، لەخەیاڵدانی سیاسیی پارتیدا، ماوە!.
لای یەكێتی، پێش دوا كابینەی حكومەت، واتە لە(2013ز)دا، تێزی گۆڕانكاری، بریتی بوو لەتێپەڕاندنی حكومەتی دووقۆڵی(پارتی-یەكێتی)و دروستكردنی فەرمانڕەواییەكی بنكەفراوان، ئەمەش بەو گریمانەیەی كە، هاوبەشیی پارتە براوەكان لەهەڵگرتنی بەرپرسیارێتیدا، هەر خۆی گۆڕانكارییەكە، تێزی گۆڕانكاریی سیاسییش فراوانتر دەكات، بەڵام ناكۆكیی نێوان پارتی-گۆڕان ئەم گریمانەیەشی خست، ئەوەبوو لەنیوەی رێگادا پەرلەمان داخراو لەكۆتایی كابیەنەكەشدا، پاشەكشە لەحكومەت دەستیپێكردو سەرلەنوێ بووەوە بە حكومەتی دووقۆڵی!. یەكێتی، تەنانەت نەخشە رێگاكەشی لەپێش ریفراندۆم، نە متمانەی پارتی بردەوە، نە گۆڕانیش، ناكۆكییەكانی خۆیشی لەولاوە بوەستێت!.
لای گۆڕان، سەرەتا، گریمانەكە وابوو كە بەهەڵبژاردنی(2009ز)، دەتوانن زۆرترین كورسی بهێنن، بەوەش كۆتایی بە حوكمی زۆرینەی یەكێتی و پارتی دێت. كاتێك ئەم گریمانەیە سەری نەگرت و تەنها(25)كورسییان هێنا، لەژێر كاریگەریی بەهاری عەرەبیداو بەجوڵاندنی بەشێكی جەماوەر، ئەمجارەیان بانگەشەی(بڕۆ/ارحل)یان(بڕوخێ)یان تاقیكردەوە، بەڵام ئەوەشیان گۆڕانكاریی دروستنەكرد. لەدوای هەڵبژاردنی(2013ز)شەوە، تێزەكە بووبە»بەرەو دەسەڵات»و چوارساڵ لەئارامی، بەوەش، دیسانەوە، گۆڕانكاری رووی نەداو سەرلەنوێ لەگەڵ پارتیدا، كە بە رێكەوتن حكومەتیان پێكهێنابوو، كەوتنە ناكۆكییەوە، ئێستا، بەتایبەتیش لەدوای كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا(1944-2017ز) تێزو گریمانەیەكی نوێیان پێ نییە.
سەبارەت بەهێزەكانی تر، یەكگرتوو و كۆمەڵ، كاریگەرییان سنووردارە، نەوەی نوێ-یش، بەردی لەقەبارەی خۆیان گەورەتریان هەڵگرتووە!، ئەمێنێتەوە هاودیدەكان. گریمانەی ئەمان، هاوپەیمانێتییە لەگەڵ هێزەكانی تردا، بەڵام لەواقعدا لەسەر بنەمای ترازاندنی یەكێتی و خواردنە لەبنكەی جەماوەریی گۆڕان وتاڕادەیەكیش پارتی، ئەمەش وادەكات، لەبنەڕەتدا، لێكگەیشتن و هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئەو هێزانەدا هەروا ئاسان نەبێت، بەتایبەتی كە نە پارتی، نە گۆڕان، نە یەكێتیش، لانیكەم، قبوڵناكەن كە هاودیدەكان، بەناوی هاوپەیمانێتییەوە!، پێگەی سیادی و ئیمتیازی گەورەتر لەسایزی خۆیان وەربگرن!، بۆیە تێزی گۆڕانكاری لای ئەم حزبە نوێیەش، تێزێكی لاوازە، بەتایبەتی كە ئەوان زەحمەتە ببنە تەنانەت هێزی دووەمیش لەكوردستاندا.
زیاتر ...
ئیحسان نوری پاشا ناوێک هاوشانی چیای ئارارات...
12/03/2018
ئیحسان نوری پاشا ناوێک هاوشانی چیای ئارارات...
12/03/2018
دكتۆر موحسین: سهڵاحهدین ئهیووبى له ژیانیدا كوردستانى نهبینیوه...
16/02/2018
كوردستان له كوێ دهچێت...
07/02/2018
ئارام- ی ...پێشهنگی هێماو .... سروودی شاسوارهکهی رهنجدهران...
28/01/2018
ئایا تورکییە ئەو هەڵە دەکات؟ عەفرین کۆبانێ نییە دژوارترە...
23/01/2018
سمکۆی مەزن کێ بوو و چۆن دهوڵهتی كوردستانی ساز كرد...
13/01/2018
دوا بڕیار لهبارهی پله بهرزكردنهوهی پێشمهرگهو موچهكانیان دهدرێت...
11/01/2018
مۆدێلهكانی دهوڵهتداری- نهتهوهسازی: له مۆدێلی ئهوروپی تا مۆدێلی ئۆراسیایی...
20/12/2017
مۆدێلهكانی دهوڵهتداری- نهتهوهسازی: له مۆدێلی ئهوروپی تا مۆدێلی ئۆراسیایی...
20/12/2017
1
2
3
4
5
...
پهڕهی
له 20
ژمارهی بابهت