سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێشمه‌رگه‌ ‌
  كوێره‌خه‌ت
به‌روار: 05/03/2018


 به‌گم ئه‌ڵێم به‌س نی یه‌ من و تۆ ئه‌و كوێره‌خه‌ته‌مان هه‌یه‌، ئه‌گینا به‌ قورعان ئه‌مردین له‌ برسا.
ـ بۆچی ئه‌مردین له‌ برسا رۆڵه‌؟ خۆ هین نی یه‌!
× وه‌ڵـڵا له‌ هینیش خراپتره‌. نه‌ عه‌شیره‌تێكمان له‌ پشته‌، نه‌ خزمی مه‌سئولی گه‌وره‌ین و نه‌ په‌تپه‌تێنیش ئه‌زانین.
ـ وه‌زعه‌كه‌ یه‌كجار وا خراپ نی یه‌ كوڕم.. ئه‌گه‌ر به‌ عام سه‌یری بكه‌ی ئه‌مڕۆ باشتره‌ له‌ دوێنێ‌.
× كوڕه‌ كوێ‌ی باشتره‌ قوربان؟! ئێستاش قسه‌یه‌ك بكه‌ی به‌ نه‌وعێ‌، پێت ئه‌ڵێن ئه‌و سه‌ره‌ سه‌ری خۆت نی یه‌.
ـ راست ئه‌كه‌ی وا ئه‌ڵێن… ئه‌زانی بۆ؟ چونكه‌ په‌نده‌كانمان هه‌ر په‌ندی كۆنی پێشینانه‌ و هیچ گۆڕانێكیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌… مه‌سه‌له‌ن تا ئێستاش ئه‌و قسه‌یه‌ باویه‌تی كه‌ ئه‌ڵێ‌ كه‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێ‌ ترشه‌.
× جا باشه‌ ئێمه‌ دۆمان له‌ كوێ‌ بوو؟ هه‌مووی توركی و ئێرانی یه‌.
ـ یان ئه‌ڵێ‌ پیاوی دووژنه‌…
× جه‌رگی كون كونه‌.
ـ جا توو شه‌ره‌فت جه‌رگی كون كونه‌؟
× نه‌وه‌ڵـڵا ئه‌وپه‌ڕی مورتاحه‌.. هه‌قه‌ بڵێن پیاوی دووژنه‌، ژنی دووه‌می له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ماره‌ كردووه‌.
ـ ئه‌ها.. چاوت لێ‌ یه‌؟ هه‌موو شتێك حیكمه‌تێكی تیایه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ بهاتنایه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێم هیچ پیاوێكی ئێره‌ نه‌یئه‌توانی بیكات به‌ دوان.
× قوربان گیان تۆ ئاگات له‌ چی یه‌؟ زوربه‌یان كردیان به‌ سیان و چوار.
ـ نا.. موباله‌غه‌ مه‌كه‌.. زوربه‌ نین.
× ئه‌ی؟
ـ كۆمه‌ڵێك برای موسڵمانی سیاسیین.

*دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵا
 5 / 3 / 2018