سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ مۆسكۆ ئیمزاكردنى گرێبه‌ستی سه‌ربازی بۆ كڕینى ئێس400 له‌گه‌ڵ روسیا ره‌تكرده‌وه‌
به‌روار: 28/02/2018
باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ مۆسكۆ جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌وه‌ى هیچ رێككه‌وتنێكى سه‌ربازیی له‌نێوان عێراق و روسیادا نییه‌ بۆ كڕینى سیستمى به‌رگریی مووشه‌كى  ئێس 400، له‌و وڵاته‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باڵیۆزخانه‌ى روسیا له‌ مۆسكۆ رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و به‌غداد له‌ بوارى سه‌ربازیی و ئابوورییدا فراوان بوونى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عێراق هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێكى بۆ كڕینى سیستمى به‌رگریی مووشه‌كى ئێس 400 له‌گه‌ڵ روسیادا، ئیمزا نه‌كردووه‌.
پێشتریش، "سه‌عد حه‌دیسى" وته‌بێژى نوسینگه‌ى حه‌یه‌ر عه‌بادى رایگه‌یاندبوو: بریارى پر چه‌ك كردنى سوپاى په‌یوه‌ندى به‌ عێراق خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ و بریارى كۆتایش له‌باره‌ى كرینى چه‌كه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدابوو: گرێبه‌ستى نێوان عێراق و روسیا بۆ كرینى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى ئێس 400 ته‌نها له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا باسى لێوه‌كراوه‌ و وتیشى هیچ زانیارییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌ ، لێدوانه‌كه‌ى حه‌دیسى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر راگه‌یاندنه‌كانى عێراق بڵاویان كردبۆوه‌ كه‌ ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌وڵى عێراق بۆ كرینى سیستمى به‌رگرى موشه‌كى له‌ روسیاو هۆشداریشى داوه‌ته‌ حكومه‌تى عێراقى له‌وباره‌یه‌وه‌.

زیاتر ...‌
له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی به‌غداد دوایین پێشھاته‌كانی عێراق و گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵات تاوتوێكراوه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا ...
07/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عیراقی بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه‌ هۆكاره‌كه‌ی به‌ڕوونی دیارنیه‌، له‌ حوسه‌یینیه‌یی ئیمام عه‌لی له‌ناوچه‌ی سه...
07/06/2018
هێرشبه‌ره‌كان له‌و گونده‌دا بڵاوببووه‌نه‌وه‌ كه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی تارمییه‌وه‌ دووره‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردبوو، به‌پێی بۆچو...
20/05/2018
له‌دوای 2014 ه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ عیراق قه‌ره‌بوو به‌كوێت ده‌داته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعش و داگیركردنی به‌شێكی فراوانی خاكی عیراق، پێدا...
22/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت