سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  پـۆلیسی کەرکوک: هەندێک لایەنی سیاسی کار بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی کەرکوک دەکەن
به‌روار: 28/02/2018

وتەبێژى پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ئەو رووداوانەى لە شارەکە ڕوودەدەن، تەنها دەستی داعشیان لە پشتەوە نیە، بەڵکو گروپی ترى سیاسی هەن کار بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی کەرکوک دەکەن.

ئەفراسیاو کامل وتەبێژى پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ بەدەنگی ئەمەریکا وتی "ئەوانەى کار بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی کەرکوک دەکەن، تێکەڵەیەکن لە داعش و ئەو گروپانەى سەر بە لایەنی سیاسین و بەرژەوەندیان لە پشێویدایە."

پێشیوایە ئەو رووداوانەى روودەدەن ئاسایین، چونکە بەوتەی خۆی "ساڵانى رابردوو رۆژ هەبووە لە کەرکوک 13 تەقینەوە روویانداوە، چەندین کەس کوژراون و فڕێنراون، بەڵام ئێستا دۆخەکە زۆر ئاساییە."

هەروەها هەندێک کەناڵی راگەیاندنی بەوە تۆمەتبارکرد "کار بۆ گەورەکردنی قەبارەی رووداوەکانی کەرکوک دەکەن بۆ مەرامی سیاسی".

ئەم قسانەی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە لە کەرکوک هێرشی ناوبەناوی چەکداری روودەدات، هەروەها شەوی رابردوو ماتۆڕسکیلێک لەو شارە تەقییەوە.