سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ڕوسیا بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی حوسییەکانی یەمەن شکستپێهێنا
به‌روار: 28/02/2018
پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە قەدەغەکردنی ناردنی چەک و تەقەمەنی لەلایەن ئێرانەوە بۆ چەکدارە حوسییەکانی یەمەن و سەپاندنی سزا بەسەریدا، بە بەکارهێنانی ڤیتۆی ڕوسیا وەڵامدرایەوە.

لە پڕۆژە بڕیارەکەدا کە بەریتانیا بەڕاوێژ لەگەڵ فەڕەنسا و بەریتانیا پێشکەشی کردبوو، ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئێران گیرا سەبارەت بە بەردەوامبوونی لە پڕچەککردنی چەکدارە حوسییەکان، ڕوسیا دوای خوێندنەوەی بڕیارەكە و خستنە دەنگدانیەوە، نوێنەری ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسیاش مافی ڤیتۆی دژی پرۆژە بڕیارەکە بەکارهێنا.

ڕوسیا دەڵێت بۆیە ڤیتۆی بەکارهێنا تا چیتر دۆخی یەمەن ئاڵۆزتر نەبێت، بەڵام خالید یەمانی نوێنەری یەمەن لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو هەڵوێستەی مۆسکۆ هێندەی تر ئارامی ناوچەکە تێکدەدات و پشتگیریکردنە لە ئێران تا شەڕوپێکادانەکانی یەمەن بەردەوامبن.

پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌  له‌ كۆی ١٥ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ١١ ئەندامیان پاڵپشتیان کرد، بەڵام روسیا و بۆلیڤیا دژایه‌تیان کرد و چین و كازاخستانیش ده‌نگیان نه‌دا.

هه‌ر بڕۆژه‌ بڕیارێكیش، پێویسته‌ به‌ ده‌نگی ٩ ئه‌ندامی ئەنجومەنەکە هه‌یه‌، به‌ مه‌رجێك هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ‌کە ئەوانیش ئه‌مریكا و روسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسان، مافی ڤیتۆ بەکارنەهێنن.

بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش توانی جارێکی تر گەمارۆکانی سەر ئەو چەکدارانە لە یەمەن درێژبکاتەوە، کە ڕوبەرێکی بەرفراوانیان لە خاکی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەژمونەکانی ئێران لە ناوچەکە تا دێت بەرەو هەڵکشان دەچێت و لەم ماوەیەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توانی بگاتە خاکی ئیسرائیل و پێشتریش چەکدارە حوسییەکان چەندین جار موشەکی بالیستی دروستکراوی ئێرانیان ئاراستەی سعودیە کردووە، کە یەکێکیان لە نزیک فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی لە نزیک شاری ڕیاز کەوتەوە.

دوای شکستهێنانی پرۆژە بڕیارەکەش، نیكی هیلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جەختی کردەوە، ئه‌گه‌ر بەمشێوەیە حکومەتی مۆسکۆ له‌ پارێزگاریكردن له‌ تاران به‌رده‌وام بێت، ئەوا واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی ناچار ده‌بن و رێوشوێنی دیكه‌ بگرنه‌به‌ر.

هەرچی ئێرانیشە جارێکی تر نکوڵی کرد لەوەی حوسییەکانی یەمەنی یەمەنی پـڕچەک کردبێت و بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، شەڕی یەمەن دەرئەنجامی دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازییە لەلایەن بەریتانیا و وڵاتە ئەمریکاوە بۆ سعودیە کە بەهۆیەوە ڕەوشی یەمەن ناسەقامگیر بووە.
زیاتر ...‌
به‌پێی نوێترین ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی جیهان ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌یه‌ و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران ...
21/06/2018
پۆلیسی سوید لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری تەقەکردنەکە نەكردوە، تەنها ئەوە نەبێت کە بەهۆی ئەو رووداوەوە سێ بۆ چوار کەس برینداربوون و گوستراونەتە...
19/06/2018
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری ئه‌دریان رانكین گالاوی وێته‌بێژی وه‌زاه‌رای به‌رگری ئه‌مریكاوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ هێر...
19/06/2018
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: لێدوانه‌كانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا روونبووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاران پیتاندنی یۆرانی...
07/06/2018
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت