سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێشمه‌رگه‌ ‌
  خەبەری ئاڵتوونی
به‌روار: 26/02/2018

د.شیركۆ عبدالله‌‌

لای فەلاح:
ماشەڵـڵا بارانەكەی ئەمساڵ، نەوعی پار نی یە.
لای ژن:
تلی لی لی.. مژدەم بەرێ‌ شوكور كوڕە.
لای تەلەبە:
بایكۆتی مامۆستایان بەردەوامە.
لای پارتی:
كەی ئێن ئێن وازوو ناكرێتەوە.
لای دەلاك:
دوو سبەی عارفەیە.
لای پیاو:
خەسووت سوێندی خواردووە ئیتر نایەت بە ماڵتا.
لای ئیسرائیل:
لە تاران موزاهەرەیە.
لای مەسئول:
كۆنگرە ئەمساڵ نابەسترێ‌.
لای نەخۆش:
سۆنەرەكەت شوكور پاكە، هیچی تیا نی یە.
لای مەفرەزەی مرور:
ئەوە سەیارەیەكی جامڕەش هات.
لای كۆمەڵ:
ناو یەكگرتوو تەقەی تێ‌ كەوت.
لای حكومەتی هەرێم:
شوكور عەبادی ئەمڕۆ دڵی خۆشە.