سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین و موچە و دەرماڵە و ژمارەیە پڕۆژە یاسای دیکەدا دەکات.
به‌روار: 21/02/2018

بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، گفتوگۆش لەسەر پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی یاسای هەمواری میلاکات و پڕۆژە یاسای بەرکارکردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ دەکات.

هاوکات هەر لە دانیشتنەکەدا ڕاپۆرتی شاندی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە عەفرین دەخوێندرێتەوە.

هەر بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر  و پڕۆژە یاسای جێبەجێکردنی یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پڕۆژە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکەدا دەکرێت.