سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 40 سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ر به‌ سوپاى توركیا كوژراون
به‌روار: 21/02/2018
به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مرۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ناوه‌ندی ناوچه‌ى "جندرێس" و گوندی "ته‌ل سلور"یان بۆردومان كرد و به‌هۆى پێكدادانه‌كانیشه‌وه‌ له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردوودا 40 سه‌ربازى سوپاى توركیا و هێزه‌كانى سوریاى ئازاد كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات"هه‌سه‌ده‌" له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی به‌رده‌وامیی شه‌رو پێكدادانه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی "ڕاجۆ و شه‌را"  40 سه‌رباز و چه‌كداری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی  توركیا كوژراون ،  هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ له‌ به‌رده‌وامیی په‌لاماره‌كانی توركیادا هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی مه‌حموودیه‌ و ئه‌شره‌فیه‌ و گوندی كه‌فه‌رشیلێ و ده‌وروبه‌ری و گونده‌كانی سه‌ناره‌ و ئانقله‌ بۆردومان كراون  .