سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  رۆژنامه‌ی ئیندیێندێنتی به‌ریتانی ده‌ڵێت توركیا چه‌كداره‌ داعشه‌كان بۆ شه‌ڕی عه‌فرین به‌كاردێنێت.
به‌روار: 09/02/2018


رۆژنامه‌ی ئیندیێندێنتی به‌ریتانی ده‌ڵێت توركیا چه‌كداره‌ داعشه‌كان بۆ شه‌ڕی عه‌فرین به‌كاردێنێت.

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ناوبانگی به‌ریتانی راپۆرتێكی مایكل كۆكبه‌رنی بڵاوكردۆته‌وه‌، ناونیشانی راپۆرته‌كه‌ "توركیا تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ته‌جنیدكردنی هه‌زاران كۆنه‌-داعش بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردانی سوریا".

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌، توركیا چه‌كداره‌كانی داعش مه‌شق پێده‌كات و له‌ ریزه‌كانی سوپای ئازاد و ئۆپه‌راسیۆنی چله‌ زه‌یتون رێكی خستون و ته‌جنیدی كردوون.

ئیندیپێندێنت له‌زاری كۆنه‌ داعشێكه‌وه‌ ده‌ڵێت، چه‌كداره‌كانی داعش نیوه‌ی كۆی چه‌كداره‌كانی چڵه‌ زه‌یتون پێكدێنێت.

گرنگترین خاڵی راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت چه‌كداره‌كانی داعش له‌ ژێر فشاری توركیادا په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ سوپای ئازاد و هه‌ریه‌ك له‌ داعش و توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كتری بۆ ئامانجی تایبه‌ت به‌خۆیان به‌كاربێنن. 

ئیندیپێندێنت ده‌ڵێت جگه‌ له‌ گروپی داعش، هه‌ندێك له‌وانه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌زه‌یتون به‌شدارن به‌ئاشكرا سۆز و په‌یوه‌ندی خۆیان بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌رده‌بڕن.

ئه‌م راپۆرته‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و هیوادارم براده‌رانی رۆژاڤا زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر زه‌قكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته‌ بكه‌ن و هه‌ر براده‌رێكیش له‌هه‌ر كوێیه‌كی دونیا هه‌یه‌ سه‌رنجی رایه‌دار و میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م راپۆرته‌ رابكێشێت.

*ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ فه‌یسبووكى نوسه‌ر و چاودێرى سیاسی "ئارام ره‌فعه‌ت"ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌.

زیاتر ...‌
سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌....
20/05/2018
رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت. ...
17/05/2018
پشکنەرانی نێودەوڵەتی چەکی کیمیایی لە دوما گەڕانەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی ئەو پشکنەرانە چەند نمونەیەکیان لەو ناو...
06/05/2018
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فره‌نسا رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیتا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوپاتیكردۆته‌وه‌ : «سه‌رده‌مێكی نوێ هاتۆته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ست له...
06/05/2018
فڕۆكه‌یه‌كی بار هه‌ڵگری سه‌ربازی له‌جۆری سی 130 سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌ شاری ساڤانا له‌ ویلایه‌تی جۆرجیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر 9...
03/05/2018
ه‌ره‌ی پۆلیساریۆ ڕێكخراوێكی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ له‌ له‌ سه‌حرای ڕۆژئاوا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌فریقا دامه‌زراوه‌ و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه‌ خه‌ب...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت