سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌مه‌ڕه‌نگ ‌
   (فاشیستبوونی ئیسلام لە دەقی پیرۆزەوە سەرچاوە دەگرێت.
به‌روار: 05/02/2018


(فاشیستبوونی ئیسلام لە دەقی پیرۆزەوە سەرچاوە دەگرێت. فاشیستبوون ئەوەیە، پێت وابێت حەقیقەتی ڕەها لە کن تۆیە. ئەوە بۆیە وەک نموونە: ئیبن حەنبەل، ئیبن تەیمییە، موحەممەد عەبدولوەهاب و سەیید قوتب، لە فاشیست بەولاوە، هیچی دیکە نەبوون. ئەوە ئەوپەڕی فاشیستبوونە لە ڕێگەی نواندنی زەبروزەنگەوە و بە هۆی پاکتاوکردنی ئەوانی دیکەوە، بۆچوونی خۆت بسەپینێت. فاشیستبوونی ئیسلام لە سەردەمی پەیامبەرەوە، دروست لە فەتحی مەککەوە دەست پێ دەکات.)

حەسەن ئەلبەننا کە دامەزرێنەری ئیخوانە، گەلێک بە مۆسۆلینی و هیتلەر سەرسام بووە و پەسنی داون، ئەوەتا نووسیویەتی: (هیتلەر و مۆسۆلینی دەوڵەتی خۆیان بەرەو یەکبوون و پێشکەوتن دەبەن. لە ناوخۆی وەڵات خەریکی ڕیفۆرمی پێویستن و لە دەرەوەیش ناوبانگێکی چاک بۆ دەوڵەتەکانیان پەیدا دەکەن. ئەوان ئومێد بە دڵی میللەت دەبەخشن، دەستە و تاقمەکان لەژێر یەک ئاڵادا کۆ دەکەنەوە.) حەسەن ئەلبەنناء تەنانەت ئیلهامی لۆگۆی ئیخوانیشی کە دوو شمشێری یەکتربڕە، هەر لە دوو خاچە خواروخێچەکەی باڵی سەربازیی حیزبەکەی هیتلەرەوە بۆ هاتووە. وەک چۆن نازییەکان، ئێس و ئێس و ڕێکخستنی هەڵبژاردەیان هەبوو بۆ کوشتوبڕ، ئیخوانیش ڕێکخستنی نهێنیی هەبوو بۆ تیرۆر.

(ئەوە بەدئاکاری و فاشیستبوونیشە، نیقاب و حیجاب، بەسەر ژنی خۆتدا بسەپێنیت و ژنی ئەوانی دیکە کە سەر بە ئایینەکەی تۆ نین، بە دیل بگریت، هەتکیان بکەیت، لە بازاڕدا بیانفرۆشیت و بە ڕەوا و بە حەڵاڵیشی بزانیت، کە ئیسلام هەر لە سەرەتاوە وا دەستی پێ کردووە و هەنووکەیش هەمان وەحشیگەری بەردەوامە.) لەسەر ئەو گوتانە، کە (حامید عەبدولسەمەد) لە کتێبی (فاشیزمی ئیسلام)دا نووسیونی، ئەبوو ئیسحاق حەوینی کە یەکێکە لە سەلەفییە (بەدناو)ەکانی میسر، ڕاشکاوانە لە تیڤییەوە، بە زەندیقی لە قەڵەم داوە و فەتوای کوشتنی بۆ دەرکردووە.

فاشیستبوون ئەوەیە، خۆمان لەوانی دیکە پێ شکۆمەندتر بیت، پێمان وابێت، ئێمە دوا کەس بووین کە خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردووین. ئەوە فاشیستبوونە، ئابووریمان پشت بە داگیرکردن و تاڵانکردنی وەڵاتان ببەستێت و کوڕان و کیژانیان دەستگیر بکەین و وەک کۆیلە بیانفرۆشین. ئەوە فاشیستبوونە، (سەرانە) بەسەر ئەوانەدا بسەپێنین کە لەسەر ئایینی ئێمە نین. ئەوە فاشیستبوونە، پێمان وابێت، خەڵکی دیکە کافرن و چونکە خوا لەو دونیا لە دۆزەخدا دەیانسووتینێت، ئێمەیش بۆمان هەیە، لەم دونیا سووک سەرنجیان بدەین.

حەسەن ئەلبەننا کە دامەزرێنەری ئیخوانە، گوتارێک دەنووسێت، ناوی لێ دەنێت: (سینیۆر مۆسۆلینی یەکێک لە پرەنسیپەکانی ئیسلام جێبەجێ دەکات.) تێێدا شتێکی وا دەڵێت: (ئەوە یەکێکە لە پرەنسیپەکانی ئیسلام کە مۆسۆلینی، بایەخ بە ڕۆحی عەسکەری و بە عەسکەرکردنی خەڵک دەدات. بە سەربازگەکردنی نیشتمان، یەکێکە لە بیرۆکەکانی پەیامبەری ئیسلام.) لەم ڕوانگەیەوە (کیفاح)ی هیتلەر، هەر (جیهاد)ی ئیسلامە و فاشیزمیش وەک ئیسلام دەخوازێت، خەڵک هەموویان وەک یەک بیر بکەنەوە. لای ئیخوانیش تەواو وەک لای هیتلەر، ئینسان بۆ ئەوە جیهاد ناکات، بژی، بۆ ئەوە دەژی، کیفاح بکات. حەسەن ئەلبەننا تەنانەت ئیلهامی ناوی (برایان)ی موسڵمانانیشی لە ناوی یەکێک لە ڕێکخستنەکانی ئەڵمانیاوە بۆ هاتووە.(*)

فاشیزم زادەی هەست بە کەموکووڕی کردنە، هەوڵدانە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی سەروەرییەکان. فاشیزم گەڕانە لە دووی تۆڵەسەندنەوە، هیتلەر دەیویست تۆڵەی نسکۆکانی ئەڵمانیای سەروەختی یەکەمین شەری جیهانگرەوە بکاتەوە، ئیخوانیش دەیویست خەلافەت بۆ دونیای ئیسلام بگەڕێتەوە. وەک چۆن هیتلەر لە ڕێی هەڵبژاردنەوە دەستی لە دەسەڵات گیر کرد، هەرچەندە بروای بە سیستەمی دیموکراتی نەبوو، ئیخوانیش هەر هێندە بڕوای بە دیموکراتی هەیە، تا دەستی دەگاتە دەسەڵات، ئیدی بە ئاشکرا فاشیزمی خۆی دەسەپێنێت.
*
(*) (Bruderschaft)

(**) حەمەسەعید حەسەن، ئایین و ئازادی ل١٠١ تا ١٠٣
(***) حامد عبدالصمد، سقوط العالم الإسلامي.