سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تورکیا بەنداوی عەفرین دەکاتە ئامانج
به‌روار: 31/01/2018
دوای ئەوەی سوپای تورکیاو گروپە توندڕەوە ھاوپەیمانەکانی نەیانتوانی خاکی عەفرین داگیربکەن و توشی زیانی گیانی و ماددی زۆر بوونەوە، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەنداوی ١٧ نیسان بۆردومان دەکەن تا کانتۆنی عەفرین نقومی ژێرئاو بکات.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ماوەی ١٠ رۆژدا سی جار بەنداوی ١٧ نیسانیان بۆردرومان کردووە کە ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری شاری عەفرینەوە، بەھۆی ئەم بۆردومانەشەوە زیانی زۆری پێگەیشتووە کە مەترسی ھەرەسھێنانی لێدەکرێت.

ھاوکات ھەر بەھۆی ئەم بۆردومانەوە زیانێکی زۆر بەر ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە کەوتووە کە بە کشتوکاڵەوە خەریکن و سوود لە ئاوی بەنداوەکە وەردەگرن.