سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هێزمان ئاماده‌یه‌ هه‌ركات پێویست بكات ڕه‌وانه‌ی‌ ناو عه‌فرینی‌ ده‌كه‌ین
به‌روار: 27/01/2018


كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) په‌یامێك له‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ ئێستای‌ عه‌فرینه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاشكرایده‌كات، "هێزمان ئاماده‌یه‌ هه‌ركات پێویست بكات ڕه‌وانه‌ی‌ ناو عه‌فرینی‌ ده‌كه‌ین"، وته‌بێژی‌ ئه‌و هێزه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دوو داواكاریی و فشار له‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات دروستكراوه‌ به‌وه‌ی‌ عه‌فرین یان بدرێت به‌توركیا یان به‌سوریا".

سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی‌ كۆمیته‌ی‌ دیبلۆماسی‌ كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا  ڕاگه‌یاند، "عه‌فرین له‌لای‌ ده‌وڵه‌تانی‌ زلهێز، پرسێكی‌ تاكتیكی و سیاسییه‌، واته‌ عه‌فرین بۆ ئه‌وان هیچ گرنگ نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وشاره‌ له‌ده‌ستی‌ كورددا بێت یان نا، به‌ڵام بۆ كورد جیاوازه‌و ئێمه‌ شه‌ڕی‌ مان و نه‌مان ده‌كه‌ین له‌وشاره‌دا".

وارتۆ وتیشی‌:"توركیا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌ دوژمنایه‌تی‌ كورد ده‌كات، بۆئه‌وه‌ش له‌هه‌ر كوێیه‌ك ده‌ستكه‌وتی‌ كورد هه‌بێت په‌لاماری‌ ده‌دات، ئه‌و په‌لاماری‌ باكور ده‌دات و له‌باشور ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری‌ كه‌ركوك ده‌كات و دژایه‌تی‌ ڕیفراندۆمیشمان بینی‌، ئێستاش نۆره‌ی‌ ڕۆژئاوایه‌، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شی‌ له‌ڕۆژئاوا به‌ده‌ستهاتون، به‌تێكۆشانێكی‌ گه‌وره‌ بوه‌، بۆیه‌ هه‌روا به‌ئاسانی ده‌ست له‌و ده‌ستكه‌وت و تێكۆشانه‌ به‌رناده‌ین".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ كه‌جه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، دوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كوردی‌ ڕۆژئاوا له‌كۆبانێ‌ ئه‌مریكا هاته‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌و هاوكاریه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد، "ئه‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتن ته‌نها به‌كۆبانێ‌ نه‌وه‌ستا بینیمان (له‌مه‌نبه‌ج، ته‌بقا، ڕه‌ققه‌و دێره‌زور)یش سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ تۆماركران".

ئه‌وه‌شی‌ باسكرد، "دوای‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ بۆچونێك دروستبوبوو گوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بێت، هه‌سه‌ده‌ ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام به‌رخۆدانی‌ عه‌فرین وه‌ڵامده‌ری‌ ئه‌و جۆره‌ قسانه‌یه‌".

دوو فشاری‌ له‌سه‌ر كورد له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان ئاشكراكردو وتی‌:"دوو فشار له‌سه‌ر ڕۆژئاوا هه‌یه‌، له‌لایه‌ك ڕوسیا فشاری‌ له‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌ دروستكردوه‌، عه‌فرین ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكات و ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت دڵی‌ توركیای‌ لێ‌ نه‌ڕه‌نجێ‌ و به‌هه‌سه‌ده‌ی‌ وتوه‌، پێویسته‌ به‌شێك له‌خاكی‌ عه‌فرین بدرێت به‌توركیا".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی‌ ڕۆژئاوا وارتۆ ئاشكرایكرد، "هه‌سه‌ده‌ هیچكام له‌و پێشنیازو فشارانه‌ی‌ به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌، تا دوا دڵۆپی‌ خوێن به‌رخۆدان ده‌كات بۆ پاراستنی‌ عه‌فرین و ئێمه‌ش پێمانوایه‌ هه‌ردوو پێشنیازه‌كه‌ له‌دژی‌ كورده‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كورد بخرێته‌ ژێر ده‌ستی‌ توركیا یان ڕژێمی‌ سوریا، ئه‌مه‌ش هه‌رگیز قبوڵناكرێت".

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ په‌كه‌كه‌و سه‌ركردایه‌تی‌ قه‌ندیل، سه‌رحه‌د وارتۆ هێمای‌ به‌وه‌كرد، "ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یین وه‌كو په‌كه‌كه‌ یان وه‌كو كه‌جه‌كه‌، له‌هه‌ر كوێیه‌كی‌ كوردستان مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر كورد هه‌بێت، له‌وێ‌ ئاماده‌ین و بونمان هه‌یه‌، ئێمه‌ له‌كۆبانێ‌ به‌رگریمان كرد، بۆ عه‌فرینیش هێزمان ئاماده‌یه‌و هه‌ركات پێویستی‌ كرد ئه‌وا ده‌چینه‌ ناوه‌وه‌و به‌رگری‌ ده‌كه‌ین"


زیاتر ...‌
ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی رەوشی ئاوارەکانی عەفرین وتی: ئاوارەکانی ئەو شارە ناتوانن بە سە...
06/05/2018
جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانیان زیاتر له‌ 400 تیرۆریستی بیانی داعش له‌ل...
03/05/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت