سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  هه‌واڵێكى گرنگ و مێژوویى
به‌روار: 25/01/2018


چاودێرێكى سیاسى رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ رێگری له‌ هێرشی داگیركارانه‌ی توركه‌كان بۆسه‌ر عه‌فرین، ئه‌مریكا له‌به‌رزترین ئاست دێته‌ سه‌رخه‌ت"، ده‌شڵێت "عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزی لاكه‌وته‌یه‌ وه‌ك روبه‌ر و دانیشتوان، به‌ڵام دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای ناتۆی هێناوه‌ته‌ سه‌ر چۆك".

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ "ئارام ره‌فعه‌ت" نوسه‌ر و چاودێرى سیاسى له‌ نوسینێكدا له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بۆ رێگری له‌ هێرشی داگیركارانه‌ی توركه‌كان بۆسه‌ر عه‌فرین، ئه‌مریكا له‌به‌رزترین ئاست دێته‌ سه‌رخه‌ت، ئاستی یه‌كه‌م: دۆناڵد تره‌مپ، ئاستی دووه‌م: وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا".

ناوبراو ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "به‌پێی سایتی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌كات و نیگه‌رانی خۆی ده‌رباره‌ی هێرشی توركه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌ ئه‌ردۆغان راده‌گه‌یه‌نێت".

"ئارام ره‌فعه‌ت" باسى له‌وه‌شكردووه‌ "به‌گوێره‌ی سایتی حورییه‌تی تورك، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ماتیس، له‌ جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسییاوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت توركیا (زه‌بتی نه‌فس) بكات و هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌بێته‌ هۆی شێواندنی شه‌ڕی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ داعش. كاتی خۆی به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان په‌یامێكی له‌وجۆره‌یان ده‌رباره‌ی ریفراندۆم بۆ به‌رپرسانی هه‌رێم نارد".

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "عه‌فرین ناوچه‌یه‌كی په‌راوێزی لاكه‌وته‌یه‌ و وه‌ك روبه‌ر و دانیشتوان هه‌ر به‌قه‌د قه‌زایه‌كی وه‌ك شه‌نگال یان رانییه‌یه‌، به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای ناتۆی هێناوه‌ته‌ سه‌ر چۆك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین زلهێزی دوونیا، واته‌ ئه‌مریكای هێناوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت".