سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   ئەوەی تورکیا ئێستا پێی هەڵدەستێت ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی گشت کانتۆنەکانی ڕۆژئاوایە
به‌روار: 23/01/2018


ئەوەی تورکیا ئێستا پێی هەڵدەستێت ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی گشت کانتۆنەکانی ڕۆژئاوایە نەک تەنها عەفرین و تەسلیمکردنەوەیەتی بە حکومەتی سوریا لەچوارچێوەی ڕێکەوتنێکی نهێنی نێوان ڕووسیاو تورکیاو حکومەتی سووریا کەبێگومان ئێران و عێراقیش بێ ئاگا نین لەو بابەتە ، چونکە حکومەتی سوریا لەئێستادا ناتوانێت بەو ئەرکە هەڵسێت لەبەرچەند هۆکارێک ، 
لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی داعشدا حکومەتی سوریا ناوچەکوردنشینەکانی تەسلیم بە شەڕەڤانان کرد چونکە خۆێ سەرقاڵبوو بەو جەنگە و هێزەبەرهەڵستکارەکانی تری سوریا ، شەڕەڤانانیش لەباکوور جەنگی داعش و بەرەی نوسرەو هێزەکانی تریان ئەنجام ئەدا بەمەش ئەو جەنگەیان لەکۆڵ حکومەتی سوریا کردەوە و ڕووسیاش ئەوکات پشتیوانی کانتۆنەکان بوو، 
خوودی ئەمریکاش پاڵپشتی کوردەکانی دەکرد لەسوریادا چونکە تاکە هێزبوون کە ئەمریکا ئەیتوانی پشتیان پێ ببەستێت لەکاتێکدا ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی سوریاو ڕووسیا و بەرەی نوسرەدا ناکۆک بوو ،
ئێستا کە جەنگی داعش ڕەویوەتەوە سەردەمی زێڕینی کوردەکانیش لە سوریا بەرەو کاڵوونەوە و نەمان دەچن و یان بەشێوەیەکی تربڵێیین کاریان بەکورد نەما و دەیانەوێت بەهەرجۆرێک بووە ئەو کانتۆنە کوردیانەی لەناوچەکەدا درووست کراون هەڵیبووەشێننەوە و تەسلیمی حکومەتی سووریا و مەرکەزی بکەنەوە ، تورکیاش ئەو گورگە برسیەیە کە لەمێژەوە چاوەڕێیە ئەو ئەرکەی پێ بسپێرن لەژێر ناوی لەناوبردنی تیرۆردا ، ئەمەریکاش ناڕاستەوخۆ پشتگیری تورکیا دەکات ، 
هەرچەندە تورکیا لە ئایدۆلۆژیادا لەگەڵ سوریاو ئێران یەکناگرنەوە بەڵام لە مەسەلەی لەناوبردنی دەوڵەتی کوردی و دەسەڵاتی کوردیدا لەناوچەکە هاوڕاو هاوتەبان 
بەنیازن لەپاش هەڵوەشاندنەوەی کانتۆنەکان لەناوخودی حکومەتی سوریادا گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت و حکومەتێکی نوێ لەبەرژەوەندی ئەو ودەوڵەتانە دابمەزرێنن و کوردیش ئەو دەسەڵاتە سەربەخۆیەی نەمێنێت کە ئێستا هەیەتی لە ڕۆژئاوا و زیاد لە قەبارەی خۆی بچووکی بکەنەوە ، 
بەڵام تاکە بەربەست کە گشت پیلانەکان هەڵدەوەشێنێتەوە، تەنها بەرگری و خۆڕاگری کانتۆنەکانە لەبەردەم ئەو پەلامارانە بۆماوەیەک ، چونکە ئەو بەرگریکردنە نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار دەکات بەجۆرێک لەجۆرەکان بێتەسەرخەت و چارەسەرێکی کێشەکە بکات ...

ئەردەڵان حمەصالح 23/1/2018