سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
دۆسیه‌ ‌
  ئایا تورکییە ئەو هەڵە دەکات؟ عەفرین کۆبانێ نییە دژوارترە
به‌روار: 23/01/2018

حوسێن ڕابی ٢١/١/٢٠١٨

١٥ی ئاگوستی ٢٠١٧، ٤٠ ڕۆژ پێش ڕیفراندۆم ، بەسەرسووڕمانەوە هەموو جیهان شایەدی سەردانی ڕێکخەری هەموو هێزە چەکدارەکانی ئێران، بۆ تورکییە بوو، کۆبوونەوەکان لەگەڵ فەرماندەی یەکێک لە گەورەترین سوپاکانی ناتۆدا بوو، کە لەدوای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران دانیشتنێکی لەو شێوە بە خەیاڵیشدا نەدەهات. چەندین کۆبوونەوەی سەربازی و سیاسی دوای ئەم دانیشتنە لە تاران و ئەنقەرە لە ئاستی هەرە باڵادا هاتە ئاراوە. 
ئەوەی لە ڕاگەیاندنە ڕۆژنامەوانییەکاندا باسکرا، کۆبوونەوەکان سەبارەت بە عێراق و سورییە بەگشتی و کوردستانی ڕۆژئاوا و باشور بەتایبەتی بوو. ڕووداوەکانی دواتر دەریخست جەوهەری دانیشتنەکە، کەرکوک، عەفرین، ڕەقە ، دەروازی سمیلکا (بۆ دابڕینی باشور و ڕۆژئاوا) و ئەگەریش بۆیان کرا نەهێشتنی ئیداریەکی یەکگرتوو بەناوی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە.
بەدەرهێنانی کەرکوک لەدەست کورد خەونی سەربەخۆیی باشور لەبار دەبەن و بە گرتنی ڕەقە و عەفرین، کوردستانی سوریا زۆر لاواز دەکەن، بەشێوەیەک لەوانەیە تەنها دوو کانتۆنی جەزیرەو کۆبانی بە دابڕاوی لە یەکتر بمێنێتەوە. د.عەلی ویلایەتی ڕاوێژکاری باڵای ڕەهبەری ئێران لە دیداری لە سوریا و لوبنان جەختی کردەوە کە ڕەقە تاوەکو ئەو کاتەی سوپای سوریا دەچێتە شارەکەوە بە ڕزگار کراو هەژمارد ناکرێت، دەبوو ڕەقە ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی جارێکی تر بیگرنەوە، بوونی سەربازیی ئەمریکا لەم ناوچەدا گەورەترین ڕێگرە، هیواداربوون دوای شکەستی داعش ئەمریکا کورد بەبێ کەسی بەجێ بهێڵێت بەڵام وادەرنەچوو، بە پێچەوانەوە دەرکەوت ئەمریکا بەرنامەی درێژخایەنی بۆ سوریا هەیە، بەم شێوە ئەم هێڵە لە پیلانگێڕی شکەستی هێنا.
بەهۆی پشتگیری ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە حکومەتی هەرێم و بەبەهێز هێشتنەوەی، بەرنامەی دروستکردنی دوو ئیدارەیی شکەستی خوارد و تا ئێستاش سەرەڕای چەند ڕووبەڕووبوونەوەی توندی سەربازیی لەناوچەی ڕەبیعە-زومار، هێزەکانی حکومەتی عێراق نەیانتوانیوە بگەن بە دەروازەی نافەرمی سمیلیکا. لەوە دەچێت کێشەی جەوهەری لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر دەروازە سنورییەکان ئەم خاڵە بێت، ئەگینا ناکۆکی لەسەر سنورە فەرمییەکان زۆرتر تەکنیکییە، کە دەکرێت چارەسەر بکرێت.
ئێستا ئەو شوێنەی ماوە خویانی لێ تاقیبکەنەوە عەفرینە، کە بڕیاربوو تورکییە جێبەجێی بکات، بەڵام ئەجیندای شاراوەی تورکییە، سەرەڕای لاوازکردنی کورد بابەتێکی گرنگیتریشە، گەمارۆدانی حەڵەب! کە بۆ سورییە و ئێران و ڕووسیا هێڵی سوورە.سەرەڕای ئەوە لە باکوری شاری حەڵەب ناوچەی شیعەنشینی نوبول و ئەلزەهرا هەیە، کە لەماوەی شەڕی ناوخۆ لەلایەن ئێرانەوە بە پشتگیریی یەپەگە لە هێرشەکانی داعش و بەرەی نوسرا پارێزرا، ئەگەر تورکییە لە دگیرکردنی عەفرین جیدی بێت ئەم ناوچاوە لە سێ لاوە لەلایەن بەرەی نووسرەوە کە هێزێکی تەکفیرییە گەماورۆ دەدرێت. 
ئەوەی کەمتر ئاماژەی پێدەدرێت بوونی تەڵەیەکی جەهەنەمییە کە لەوانەیە تورکیا و دۆستەکانی تێبکەوێت، ئەگەر سوپای تورک بچێتە ناو عەفرینەوە دەبێت بە تەڵەکەوە. لۆجیکی نییە ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی گەمارۆدانی تەواوەتی عفرین بەمەبەستی یارمەتیدانی تورکیا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پیلانەکەی جێبەجێ بکەن. ئەو کات لەوانەیە چاوی خۆیان لەو یارمەتیانەی کە لە باشوری هەرێمەکەوە دەگاتە ناوچەکانی جەنگ بنوقێنن، ئەمەش بەواتای شەڕێکی درێژخایەن دێت، زیان لە هەر لایەک، چی کورد، چی ئۆپزسیۆنی ئەسەد، بەتەکفیری و ناتەکفیرییەوە و چی تورکیا بکەوێت، لە سودی بەرەی نەیاری ئەمریکا( ئێران و سوریا و حیزباللە) یە، لە هەمانکاتیشدا ئەگەر تورکییە بکشێتەوە بێگومان دەبێت بە هێزێکی شکەستخواردوو.
کۆبانێ تەنها یەک ڕێگەی دەرباسبوونی هەبوو، کە ئەویش تورکییە بوو، بەڵام عەفرین لەوە ناچێت بەو شێوە بێت و خواردنێکی ئاسان بۆ تورکییە و گروپە تەکفیرییەکان نییە.
وێنەکە: ئامانجەکانی هێرش و پیلانگیرێی دوژمن لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تا بە ئیمڕۆ