سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  مانگی داھاتوو ئەمریکا ١٥٠ سەربازی تر رەوانەی عێراق دەکات
به‌روار: 21/01/2018
لە مانگی داھاتوودا ئەمریکا ١٥٠ سەربازی تر رەوانەی عێراق دەکات، ئەو سەربازانە سەر بە یەکەی ئەندازیاریی ٨٧٨ی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانین و لە بواری بنیاتنانەوەدا کار دەکەن، کە ئەرکیان بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتـەکە دەبێت.
بەپێی چەند سەر چاوەیەکی ناڕەسمیش، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق "٨" ھەزاری تێپەراندووە، کە لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعشەوە رەوانەی عێراق کراون و ئەرکیان مەشقپێکردن و ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکانە، تا ئێستاش لێپرسراوانی ئەمریکا چەندین جار دووپاتیان کردووتەوە کە لە قۆناغی دوای داعشیشدا ھێزەکانیان لەعێراق دەھێڵنەوە.