سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی له‌ عفرین راگه‌یاند
به‌روار: 20/01/2018


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ده‌ستپێكردنی له‌شكركێشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر كانتۆنی عفرین ڕاگه‌یاندو ئاشكراشیكرد: له‌دوای عفرین، هێزه‌كانیان به‌ره‌و سنووره‌كانی عیراق هه‌نگاو ده‌نێن.

له‌میانه‌ی وتارێكدا بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی:"ئێمه‌ ئاسایشی سوریا ناخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بپارێزن".

راشیگه‌یاند: گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان له‌خاكی سوریا تێكده‌شكێنین و دوای ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی عفرین-یش، به‌ره‌و سنووره‌كانی عیراق ده‌ڕۆین.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر عفرین، ئه‌ردغان وتی:"قسه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ عفرین گرنگ نین".