سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  حكومه‌تى عێراق نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌ركرد
به‌روار: 17/01/2018


حكومه‌تى عێراق به‌ نووسراوێكى ره‌سمى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌ركرد، به‌پێى زانیاریه‌كان "بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى تائێستا له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانى خۆی".

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رۆژنامه‌ى "ئاژانس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "حكومه‌تی عێراق نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ركردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژى دوو شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتى 15 ی 1 به‌ نووسراوی ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "نوێنه‌رى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتی بوون له‌ سێ كه‌س (عه‌میدێك و لیوایه‌ك و موقه‌ده‌مێك) و زیاتر له‌ سێ ساڵ بووه‌ له‌و پۆسته‌دا بوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ره‌كاتی سه‌ربازی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق".

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ "لیوا قاره‌مان كه‌مال" جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه‌ پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ ‌و رایگه‌یاندووه‌ "كاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ رێگه‌ی ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌وه‌ بووه‌ و به‌ پێی نووسراوه‌كه‌ له‌ 15 / 1 / 2018 دا ئینفیكاك (ده‌ستلێبه‌ردان) به‌ ئه‌فسه‌ره‌كان كراوه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری به‌رگری، كه‌ به‌ ئه‌مانه‌تی سڕی عام ده‌رچووه‌‌ و واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ره‌كاتی سه‌ربازی له‌سه‌ر بووه‌".

جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ ‌و قسه‌ی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان بمێنێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری‌ و چاوه‌ڕێی ته‌علیقی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین‌ و قسه‌ی ئه‌وه‌ل‌ و ئه‌خیر بۆ ئه‌وه‌".

به‌ پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی له‌ بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق له‌باره‌ى "ده‌ركردنى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى" ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتێكدایه‌، تائێستا نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ كاره‌كانى خۆی.