سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
هه‌واڵ ‌
  مووچەی دیوانی وەزارەت و چەند یەكەو فەوجێكی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت
به‌روار: 15/01/2018


وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، سبەی سێشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2018، مووچەی دیوانی وەزارەت و چەند یەكەو فەوجێكی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانەی كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا خراوەتەڕوو "پاش هەوڵ و بەدواداچوونی سات بەساتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ 2018/1/16 مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی 80 و 70 و تەواوی ئەو هێزانەی كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە دابەشدەكرێت".