فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند، "وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌كاریی پێویست ده‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی شایسته‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ن له‌مساڵدا".
وتیشی:"به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ی پله بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ماوه‌ی دوساڵه ڕاگیراوه، واته به‌رزكردنه‌وه‌ی پله بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له2016و 2017 ئه‌نجامنه‌دراوه".
سه‌باره‌ت به‌میكانیزمی پلهبهرزكردنهوهكهش ئاخۆ چۆن ده‌بێت، به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی:"به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌ده‌كرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت".
ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ر پله‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن، ئه‌وا هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ موچه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ئهژمارناكریت كه پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه".
جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه‌شكرده‌وه، به‌وپێیه‌ی هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی سهرفناكرێت، بۆیه هیچ گۆڕانكاریه‌كیش لهموچهكانیاندا ناكرێت، چونكه "شایسته‌ی دارایی له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌دا ڕاگیراوه"