سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له‌قه‌زای خورماتوو ڕاگه‌یاند، "له‌سه‌ر بڕیار حكومه‌تی عیراق، هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی به‌ره‌و شاری خورماتوو جوڵه‌یان پێكراوه‌و ئه‌ركی ئه‌منی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان ڕاده‌ستده‌كرێت".
وتیشی:"ئه‌ركی ئه‌منی ئه‌و هێزه له‌گوندی ئینجانه‌ی نزیك به‌رزاییه‌كانی حه‌مرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات تاده‌گاته سنوری قه‌زای داقوق له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رجه‌م بازگه‌و شوێنه گرنگه‌كان و دۆسێی ئه‌منی ته‌واوی ناوچه‌كه ڕاده‌ستی هێزه‌كه ده‌كرێت و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویشیان له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆیی قه‌زای خورماتودا ده‌بێت snnc