سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  ئالیستەر بێرت: ئەوەی لە عێراق روودەدات ئەنجامی ریفڕاندۆمەكەی هەرێمی كوردستانە
به‌روار: 09/01/2018


وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایدەگەیەنێتـت، ئەو ڕوداو و نەهامەتیانەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە دەرئەنجامی ریفڕاندۆمەكەی 25ی 9ی 2017 بوو، دەشڵێت، پێشتر بە بەرپرسانی هەرێمان راگەیاندبوو لە ئەنجامدانی ریفڕاندۆم باش ناكەن و دەرئەنجامی باش نابێ.

ئالیستەر بێرت وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە پەرلەمانی بەریتانیا لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی بەریتانیا لەبارەی بارودۆخەكانی هەرێم و بەغداوە  رایگەیاند" پێش ریفراندمەكەی هەرێمی كوردستان بە رونی رامانگەیاند ئەنجامدانی ریفڕاندۆم چارەسەری كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم ناكات و بە پێچەوانەوە بارودۆخی ناوچەكە تێك دەدات جەختیشكردەوە ئەوەتا بینیمان كە ریفراندۆم بارودۆخی ناوچەكەی تێكداو و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی عێراق و هەرێمدا روویدا".

وتیشی" هەروەها ریفراندۆم بوەهۆی ئەوەی كە  بەغدا ئەو ناوچانەی كە لەدەستیدابوو دوای ریفڕاندۆم بچێتەوە نێوی و بەدەستی بهێنێتەوە، و دەشڵێت بەڵام ئێمە پێمان وایە نە دەبوو بەغدا بەو شێوەیە ئەو كارەی ئەنجام بدایە بەڵگو دەبوو بە شێوەیەكی گفتوگۆ ناوچەكانی وەربگرتایەتەوە".

ئەلیستەر بێرت باسی لەوەشكرد" داوا لە بەغدا دەكەین گفتوگۆكانی دەستپێبكاتەوە  و كێشەی بودجە كە كێشەیەكی درێژخایەنە لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا چارەسەر بكرێت".

لەو دیبەیتەدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لەوەكرد، " نابێت حكومەتی بەریتانیا پشتگیری لە لایەنێكی عێراق بكات و دەبێت بەغدا داوا لە بەریتانیا بكات بە مەبەستی نێوەندگیری".

لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا 11 پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە لەبارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و رووداوەكانی دوای ریفراندۆ پرسیاریان ئاراستەی وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست كرد.


زیاتر ...‌
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێس- ی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ ڕێ...
22/04/2018
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئیتر پێویستیان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ و پرۆگرامی ئه‌تۆمی نییه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بووه‌ پێگه‌یشتوون ...
22/04/2018
بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرەنساو بریتانیا، ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی سوریا کە پەیوەندییان بە بەر...
17/04/2018
لاڤرۆف تۆمەتەكانی رۆژئاوا بەتایبەتی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رەتكردەوە كە گوایە روسیا بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شاری دومای س...
17/04/2018
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند زیاتر لە 100 موشەكمان ناوە بەسوریاوەو هیچ یەكێك لەو موشەكانەش نەخراوەتە خوارەوە....
17/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت