سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ناوی دوو هەزار موچەخۆر جیا دەكرێتەوە.. رێژەكەیان كەمكراوەتەوە
به‌روار: 09/01/2018



پێداچوونەوە بە لیستی كەمئەندامانی سەنگەر بەردەوامەو پەرلەمانتارێكی یەكێتیش ئاشكرایدەكات، لەكۆی چوار هەزار كەمئەندانی سەنگەر، رێژەی كەمئەندامیی دوو هەزاریان كەمكراوەتەوە، دەشڵێت: چاكسازی لەلیستی خانەنشینان، بەدەركردنی بۆ هیچ لایەنێك تێدا نابێت.

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان راگەیاند: مەرج نییە ئەو پڕۆژە چاكسازییەی حكومەت لەبارەی وەزیفەی گشتی و موچەو خانەنشینی رەوانەی پەرلەمانی كردووە، هەر ئەوە جێبەجێ بكرێت، بەڵكو پەرلەمان خۆی یاسا دەردەكات و هەوڵدەدەین بەهەموو فراكسیۆنەكانەوە لەگەڵیدا بگونجێین، بەشێوەیەك كە باری سەرشانی هاووڵاتیان كەمبكەینەوە.

وتیشی: "نابێت ئەو مەبەستەی تێدا بێت لایەنێك خانەنشینانی خۆی یان بەشێك لەخانەنشیانی لەلیستەكە بەدەر بكات، بەڵكو مەبەستمانە بەعەقڵێكی نوێوە كاربكەین، كە نە غەدر لەخەڵك بكەین و نە لەبوجەی گشتی.

پێشتر، فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری پارتی، لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی، رایگەیاندبوو" یاساكەی حكومەت لەبارەی چاكسازی خانەنشینی، ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە بەرامبەر خەباتی پێش 1991، رێزلێنانی پێشمەرگەیان هەیە، تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە بە پلەی باڵا خانەنشین كراون و پلەی وەزیفیان نەبینیوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكراشیكرد، لیژنەیەك بۆ چاكسازی لەلیستی كەمئەندامانی سەنگەر پێكهێنراوەو لەكۆی چوار هەزار كەمئەندام، ناوی دوو هەزار كەس جیاكراوەتەوەو رێژەی كەمئەندامییەكەیان كەمكراوەتەوە، كە پێشتر رێژەیەكی زۆریان بۆ نوسرابوو.


زیاتر ...‌
لە قەزای چەمچەماڵ یادی 30ساڵەی ئەنفال كرایەوە،لە مەراسیمەكەدا مەحمودی حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند،حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەز...
15/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت