سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان ‌
  هێزێكی نوێی توركیا گەیشتنە نێو خاكی سوریا
به‌روار: 09/01/2018

سەرچاوە ئاگادارەكان باس لە چوونی هێزێكی نوێی سەربازی توركیا بە چەك و جبەخانەی قورسەوە بۆ باكووری سوریا دەكەن.

رۆژنامەی (عەرەبی جەدید) بڵاویكردۆتەوە، هێزێكی نوێی سەربازی توركیا بە چەك و جبەخانەی زۆرەوە گەیشتوونەتە باكووری سوریا.
سەرچاوەكان ڕاشیانگەیاندووە، كە گروپێكی سەربازی توركیا بە چەك و جبەخانەی سەربازییەوە لە خاڵی سنووری (كەفرلسیۆن) لەباكووری ئیدلەب تێپەڕبوون و رێگەی ناوچەی (جەبەل سەمعان) لە نزیكی شاری (دارە غەزە) لە رۆژئاوای حەلەب جێگیربوونە.

بەپێی زانیارییەكان چوونی ئەو هێزەی سوپای توركیا بۆ ناوەوەی قوڵایی خاكی سوریا بەپێی ڕێككەوتنی ئەم دواییە بووە لە دانیشتنی ئەستانە لە نێوان وڵاتانی هەرێمی كە بۆ داهاتووی سوریا ئەنجام درابوو. رۆژنامەی ناوبراو باسی لەوەش كردووە كە سوپای توركیا هەوڵ دەدا كە هێزەكانی لە ناوچەی عەفرین تۆكمەتر بكات، هەر بۆیە بەردەوام هێزە جێگرەكانی لەو ناوچەیەو لە رۆژئاوای حەلەب دەگۆڕێت.

ئەوە لە كاتێكدایە كە سوپای سوریا بەرەو میحوەری باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلەب لە پێشڕەوی دایەو ڕاپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە چەكدارەكانی (ئەحرار ولشام) لەو ناوچەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی سوپای سوریا لە ئامادەباشیدان.

شایانی باسە هێزەكانی سوپای سوریا لە ئێستادا گەیشتوونەتە دووری (20) كیلۆمەتری بنكەی سەربازی (ئەبوو زوهور) لە رۆژهەڵاتی ئیدلەب.


زیاتر ...‌
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێس- ی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌ ڕێ...
22/04/2018
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئیتر پێویستیان به‌ تاقیكردنه‌وه‌ و پرۆگرامی ئه‌تۆمی نییه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بووه‌ پێگه‌یشتوون ...
22/04/2018
بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرەنساو بریتانیا، ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی سوریا کە پەیوەندییان بە بەر...
17/04/2018
لاڤرۆف تۆمەتەكانی رۆژئاوا بەتایبەتی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رەتكردەوە كە گوایە روسیا بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شاری دومای س...
17/04/2018
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند زیاتر لە 100 موشەكمان ناوە بەسوریاوەو هیچ یەكێك لەو موشەكانەش نەخراوەتە خوارەوە....
17/04/2018
په‌ڕه‌یله‌ 20
ژماره‌ی بابه‌ت