سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  900 هه‌زار ناوی‌ نایاسایی له‌تۆماری‌ ده‌نگده‌راندا ئاشكراده‌كرێت
به‌روار: 08/01/2018



سه‌رجه‌م كه‌موكوڕیه‌كانی‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت و ئینستیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانیش له‌ڕاپۆرتێكداو به‌به‌ڵگه‌وه‌ 900 هه‌زار ناوی‌ نایاسایی‌ ئاشكراده‌كات.

ئینستیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان له‌ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، به‌گوێره‌ی‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌رانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق، كۆی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم دوو ملیۆن و 971 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ ئاماری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌رێم، سێ‌ ملیۆن و 247 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌و جیاوازیان 275 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌كه‌موكوڕی‌ دوه‌میش كردوه‌و ئاشكرایكردوه‌، "ئه‌مه‌یان له‌ناوی‌ مردواندایه‌، به‌گوێره‌ی‌ داتای‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ساڵی‌ 2001 تائێستا له‌هه‌رێم نه‌سردراوه‌ته‌وه‌و ژماره‌كه‌ش گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 218 هه‌زار كه‌س"، هه‌روه‌ك جه‌ختیكردۆته‌وه‌، به‌به‌ڵگه‌وه‌ 900 هه‌زار ناوی‌ نایاسایی‌ ئاشكراده‌كه‌ین.

ئینستیوتی‌ په‌ی‌ له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردوه‌، به‌ته‌نها له‌هه‌ولێرو دهۆك 94 هه‌زار هاوڵاتی‌ سنوری‌ ماده‌ی‌ 140 ده‌توانن ده‌نگبده‌ن و 11 هه‌زاركه‌سیش له‌هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 100 ساڵ بۆ 164 ساڵه‌وه‌یه‌ ناویان له‌تۆماری‌ ده‌نگده‌ران هه‌یه‌و نه‌سڕدراوه‌ته‌وه‌، هاوكات 184 هه‌زار ده‌نگده‌ری‌ تایبه‌ت ناوی‌ له‌ده‌نگدانی‌ گشتیشدا هه‌یه‌و 60 هه‌زار كه‌سیش له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 2000ن، به‌رله‌وه‌ی‌ مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌بێت ناویان خراوه‌ته‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌رانه‌وه‌.