سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شناكرێت
به‌روار: 07/01/2018



زیاتر له‌ 80 ڕۆژه‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و به‌شێك له‌لیواكانی‌ سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شنه‌كراوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، وه‌زاره‌تی‌ دارایی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ ته‌رخان نه‌كردوه‌و ئێستاش دینارێك نییه‌ بیدات به‌پێشمه‌رگه‌، ده‌شڵێت:"تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش موچه‌مان پێنادرێت".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، تائێستا بڕیارنه‌دراوه‌ ئه‌مڕۆ حه‌وتی‌ كانونی‌ دوه‌می‌ 2018 موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ ڕابردوی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت و پێناچێت ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌كانیان بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی به‌شێك له‌لیواكان و دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕونكرده‌وه‌و وتی‌:"به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌وه‌ بۆ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، موچه‌ دابه‌شنه‌كراوه‌".

لێدوانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ‌ گه‌نجینه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایانكرد، پاره‌ی‌ پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ بۆ موچه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "دابه‌شنه‌كردنی‌ موچه‌ ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی‌ نه‌بونی‌ پاره‌یه‌و تائێستاش هیچ پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دیارینه‌كراوه‌".

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی‌ كردویانه‌، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نییه‌ بدرێت به‌هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، وه‌كو ئه‌و وتی‌:"دینارێك نییه‌ بدرێت به‌پێشمه‌رگه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی‌ بۆ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی كارمه‌ندان و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت دانراوه‌، هه‌مان ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌لیواكانی‌ وه‌زاره‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت".