سه‌ره‌کی
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
لینک
زانیاری ماڵپه‌ڕ
ڕاپۆرتێك لەسەر وڵاتی گوڵ
||
موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدەم
||
موستەفا چاورەش: سبەی ریفراندۆم بكرێت جارێكی دی بە بەڵێ دەنگی بۆ دەدەم
||
گه‌ڕان ... إرسال کوردستان وردەکاریی ئازادکردنی پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش
||
دژه تیرۆر سێ پێشمه‌رگه‌ی دیل له ده‌ستی داعش ئازاد ده‌كه‌ن
||
وەعدی كاندیدەكان د.شیركۆ عبدالله
||
جه‌واد زه‌ریف: ئێران سزا بدرێت دووباره چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌سپێده‌كاته‌وه.
||
کۆریای باكوور پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕاگرت
||
عیراق پێدانه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌كانی بۆ كوێت ده‌ستپێكرده‌وه
||
په‌یام و به‌رنامه‌و دروشمه‌كانی لیستی 162 بۆ هه‌ڵبژاردن
||
ئه‌لبومی پێشمه‌رگه
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
جیهان
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئێران .
بهروار: 02/01/2018
چیتر جیهانی ماقوڵهكان بڕه‌وی نامینێت .
كانت .
نه مۆدیلی حوكمڕانی مه‌لاو ئایهتوڵاكانی ئێران و نه مۆدیلی حوكمڕانی خێله‌كی حیزبایه‌تی و گه‌نده‌ڵی نه مۆدیلی زیندو كردنه‌وه‌ی ئیمبراتۆری ئیسلامی و عوسمانی ئیتر له هیچ شوێنیكی ئه‌م جیهانه بچوكه ببڕای ببڕای بۆ ئه‌به‌د نمودی نامینێت هه‌ستانه‌وه‌شی مه‌حاڵه ، پاش 39 ساڵ له حوكمڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیتر پێی وتین كه ئه‌وان نه‌یان توانی په‌یامه دروست و ڕاستگۆییه‌كه‌یان به‌دیبهێنن كه له سه‌ر بنه
مای خزمه‌ت كردن به ئێران و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان بكات ئایهتوڵاكانی ئێران سوێنده‌كه‌یان به درۆخوارد كه خۆی له خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگای ئێرانی ده‌بینیه‌وه ، ئیتر ئه‌وان تا سه‌ر ڕاستگۆ نه‌بوون له گه‌ڵ خودی خۆیان .. واتا به هه‌مان مۆدیلی دواكه‌وتوی عه‌قڵی شه‌رقی.... ئێرانیش كۆپیه‌كی ئه‌م حوكم ڕانیه خراپیه دواكهوتوهیه .... ،
ئێمه له كوردستانی باشوور له ناخۆشترین دۆخی حوكم ڕانی خراپداین بۆیه مۆدیلی ئیداره‌ی ئێرانمان له خۆمان پێباشتره ئه‌گینا حوكمی قوم و تاران و ئه‌سفه‌هان له سه‌ر ئاستی جیهان له حوكمڕانیه خراپیه‌كانی دونیان .
ئازادی له ئێران بریتیه له توانای گشت تواناكان ، هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵگای ئێرانی كۆمه‌ڵگایه‌تی چه‌قبه‌ستوو ڕاوه‌ستاو نیه ، كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه به ته‌نها به نان و ئاو ئیكتیفای زاتی تاكی ئێرانی قه‌ناعه‌ت پێناهێنێ ، ئه‌رستۆ ووته‌نی ئێران تاكه ووڵاته له دنیا كه پێویستی به ده‌ره‌وه نیه ده‌توانێت هه‌موو پێداویسستهكانی خۆی به‌ررهه‌م بینێت ، جا كۆمه‌ڵگایه‌ك خاسیه‌تی ئه‌و بنه‌مایه‌ی تێدا بێت چۆن به ئاستی هه‌ژاری ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆی ڕازیه .
له ساڵی 1979 وه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی باوك له ئێران به‌ده‌ستی هێنابوو ، كوڕه‌كه‌یان تێكی ده‌شكێنێت ، واتا ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكان به ده‌ست هاتبو كه به چه‌پڵه ئیمامیان له پاریسه‌وه په‌لكێش كرده‌وه بۆ تاران ئێستا ده‌سه‌ڵاتی نه‌وه‌ی نوێ چیتر به‌و بیركردنه‌وه‌و و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ژه‌نگاویه و دۆگماییه ڕازی نین .
ئێستا نه‌وه‌ی نوێ له ئێران بۆ داهاتویه‌كی پڕشه‌نگدار سه‌یری دوا ڕۆژی خۆییان ده‌كه‌ن ، چیتر مزگه‌وت و ته‌كێ ئه‌و بۆشاییه به‌خته‌وه‌ریه‌ی سه‌رده‌م ناتوانێت پڕ بكاته‌وه .
كۆمه‌ڵگای ئێرانی كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌یه فره لایه‌نه‌یه فره جه‌مسه‌ره چیتر تاكی ئێرانی به مه‌دره‌سه‌ی ئایه‌توڵاكان ڕازی نابێت كه نه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م لێكدێتهوهو نه مۆدیلیشی ماوه .
ئێستا دونیا بچوك بۆته‌وه ، مۆدیلێكی ئه‌وروپی جوان به‌ڕێوه‌یه كه جیاوازی ناكات له نێوان پادشا‌و گه‌داو ڕه‌ش و سپی ئیتر ده‌كرێت ئه‌م مۆدیله جوانیه ئه‌وروپیه با ببێته ههوینێك و په‌خش نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رتاپای جیهان به ئێران و سه‌رجه‌م ووڵاتانی دواكهوتوشهوه .
ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێران ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵقوڵاوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ناو جه‌ماوه‌ری ئێرانه ، ئیتر تاكی ئێرانی هۆكارێكی به‌هێزه بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێكی خۆسه‌پێنی دواكه‌وتو ،ئیتر ده‌سه‌ڵات له‌و ووڵاته‌دا بۆته بارگرانی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێرانیه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك ساڵانێكه باجی ئه‌و بارگرانیه ده‌دات كه له سه‌ر شانی خه‌ڵكانی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه . تۆ ده‌توانی سه‌فه‌رێكی ئێران بكه‌یت ئه‌و ڕاستیانه به چاوی خۆت ببینیت .
زیاتر ...
جه‌واد زه‌ریف: ئێران سزا بدرێت دووباره چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌سپێده‌كاته‌وه....
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی سی بی ئێس- ی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ڕێ...
22/04/2018
کۆریای باكوور پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕاگرت...
سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئیتر پێویستیان به تاقیكردنه‌وه و پرۆگرامی ئه‌تۆمی نییه چونكه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بووه پێگه‌یشتوون ...
22/04/2018
یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی یه‌كجار توند له‌توركیا ده‌گرێت...
19/04/2018
لاڤرۆڤ : پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خۆرئاوا لە کاتی شەڕی سارد خراپترە...
18/04/2018
ئەمریکا روونکردنەوە دەداتە عیراق...
بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو، بە ھاوبەشی لەگەڵ فەرەنساو بریتانیا، ئەمریکا ھێرشێکی موشەکی کردەسەر چەند ئامانجێکی ناو خاکی سوریا کە پەیوەندییان بە بەر...
17/04/2018
لاڤرۆف:پەیوەندییەكانی روسیا‌و وڵاتانی خۆرئاوا لە ئاستێكی زۆر خراپدایە...
لاڤرۆف تۆمەتەكانی رۆژئاوا بەتایبەتی تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای رەتكردەوە كە گوایە روسیا بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە شاری دومای س...
17/04/2018
ترەمپ: زیاتر لە 100 موشەكمان ناوە بەسوریاوە...
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند زیاتر لە 100 موشەكمان ناوە بەسوریاوەو هیچ یەكێك لەو موشەكانەش نەخراوەتە خوارەوە....
17/04/2018
ترەمپ داوای كردووە بە زووترین كات هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بكشێنەوە...
16/04/2018
ناتۆ: روسیا به‌رپرسیارێتی قه‌یرانی سوریا له ئه‌ستۆ بگرێت...
16/04/2018
چه‌ند ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سوریا...
16/04/2018
1
2
3
4
5
...
په‌ڕه‌ی
له 20
ژماره‌ی بابه‌ت