سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
راپۆرت ‌
  گرنگترین رووداوه‌ سیاسیی‌ ‌و ئابووری‌ ‌و ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق له‌ ساڵی‌ ٢٠١٧دا
به‌روار: 02/01/2018

عێراق له‌ ساڵی‌ ٢٠١٧دا، چه‌ندین روداوو گۆڕانكاریی‌ گرنگی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، كه‌ جێگه‌ی‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردن بوون ‌و رۆڵیان هه‌بوو له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا.
ساڵی‌ ٢٠١٧ عێراق له‌سه‌ر ئاسته‌كانی‌ سیاسیی‌ ‌و ئه‌منیی‌ ‌و ئابوری‌، چه‌ندین گۆڕانكاریی‌ ‌و پێشهاتی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، كه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجدانن ‌و بوونه‌ هۆی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ ئاراسته‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا.
٢ی‌ كانونی‌ دوه‌م، به‌هۆی‌ سێ‌ ته‌قینه‌وه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی‌ مه‌دینه‌ سه‌دری‌  به‌غدادی‌ پایته‌خت، ٣٢ كه‌س كوژران ‌و ده‌یانی‌ دیكه‌ بریندار بوون.
٨ی‌ كانونی‌ دوه‌م باسم سافی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ حزبوڵای‌ عێراق له‌ شاری‌ به‌سره‌ی‌ باشوری‌ عێراق له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ تیرۆر كرا.
٢٤ی‌ شوبات فڕۆكه‌كانی‌ سه‌ر به‌هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارییان له‌ بۆردومانكردنی‌ پێگه‌كانی‌ داعشدا كرد له‌ناو خاكی‌ سوریادا.
٢٥ی‌ شوبات عادل جوبه‌یر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ به‌سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ عێراق، كه‌ له‌پاش دابڕانێكی‌ ١٤ ساڵه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ریاز ‌و به‌غداد به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ چوو.
١٧ی‌ ئادار به‌هۆی‌ بۆردومانێكی‌ هه‌ڵه‌ی‌ فڕۆكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌ ناو شاری‌ موسڵ، ده‌یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ كوژران ‌و ده‌یانی‌ دیكه‌ش برینداربوون.
٢٨ی‌ ئادار به‌بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر باره‌گا فه‌رمییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ به‌رز كرایه‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش مشتومڕێكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ نێوان عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستاندا دروست كرد.
١ی‌ نیسان ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بڕیارێكی‌ ده‌ركرد ‌و هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستانی‌ قه‌ده‌غه‌ كرد، به‌ڵام پارێزگای‌ كه‌ركوك بڕیاره‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌.
١٨ی‌ نیسان، ئیره‌ج مه‌سجدی‌ وه‌كو باڵیۆزی‌ نوێی‌ ئێران، گه‌یشته‌ به‌غداد ‌و له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌ست به‌كار بوو.
٢١ی‌ نیسان به‌هۆی‌ هه‌وڵه‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كییه‌كان، گروپێكی‌ چه‌كداری‌ شیعه‌ ئه‌و ١٨ هاوڵاتییه‌ی‌ قه‌ته‌ریان ئازاد كرد، كه‌ پێشتر رفاندبوویانن.
٢٣ی‌ نیسان، وه‌فدێكی‌ باڵای‌ ئوسترالیا گه‌یشته‌ عێراق ‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عێراق كۆبوه‌وه‌، پشتیوانیی‌ خۆشی‌ بۆ حكومه‌تی‌ به‌غداد دووپات كرده‌وه‌، له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌تیرۆردا.
١ی‌ ئایار یه‌كه‌م پارتی‌ سیاسیی‌ سه‌ر به‌پێكهاته‌ی‌ ئێزدی‌، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكوان ‌و نوسه‌ر ‌و كه‌سایه‌تیی‌ ئێزدییه‌وه‌ دامه‌زرا.
٢ی‌ ئایار به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ (محه‌مه‌د یونس ساڵح) جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ باكور له‌ شاری‌ كه‌ركوك كوژرا.
٩ی‌ ئایار یه‌كێتیی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهانی‌ گه‌مارۆی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ له‌سه‌ر یاریگا ‌و یارییه‌ دۆستانه‌كانی‌ عێراق هه‌ڵگرت، كه‌ ماوه‌ی‌ ١٤ ساڵ بوو خرابوه‌ سه‌ری‌.
٢٢ی‌ ئایار خالد فالح وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ سعودییه‌ گه‌یشته‌ عێراق، به‌مه‌به‌ستی‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ به‌رهه‌مهێنان ‌و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ خاو.
له‌ مانگی‌ ئابدا قه‌باره‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی‌ نێوان عێراق ‌و ئێران گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست، كه‌ به‌های‌ ئاڵوگۆڕه‌كان ٢٠ ملیار دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند.
١٦ی‌ ئۆكتۆبه‌ر ‌و له‌ پاش ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێم، هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كێشه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ ‌و هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ‌و سوپا ‌و حه‌شدی‌ شه‌عبیش له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بوون.
١٧ی‌ ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانی‌ عێراق زۆربه‌ی‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانیان كۆنترۆڵ كرده‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ چۆڵ كرابوون.
مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌م، حكومه‌تی‌ به‌غداد پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ ٢٠١٨ی‌ عێراقی‌ ره‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد، كه‌ تێیدا موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ رێژه‌ی‌ ٣ پۆینت ٨ كه‌مكرابوه‌وه‌ ‌و پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ %١٧ه‌وه‌ كه‌مكرابوه‌وه‌ بۆ له‌ % ١٢.٦٧، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی‌ توندی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دواكه‌وت.