سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
عێراق ‌
  حه‌كیم، داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات
به‌روار: 02/01/2018

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌دانیشتنێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات به‌گفتوگۆو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور.

 

له‌دانیشتنێكیاندا دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌ هه‌ر له‌یه‌ك عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند پرسێكی گرنگیان تاوتوێكرد.

عه‌مار حه‌كیم له‌و دانیشتنه‌دا رایگه‌یاندوه‌:" پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا  له‌گفتوگۆو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستورو یاسا چاره‌سه‌ر بكرێن". 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" پێویسته‌ عیراق له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی هاووڵاتیان سازش بكات و پارێزه‌ری ئه‌و مافه‌یان بێت له‌هه‌ر شوێنێكی عیراقدا بن".

هاوكات له‌و گفتوگۆیه‌ باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كراوه‌.