شاره‌زايه‌كى سه‌ربازى رووسيا له‌و بڕوايه‌دايه، به هۆى شه‌ڕى سوورياوه، سوپاى روسيا خۆى نوێكرده‌وه و توانى مشتوماڵى كه‌موكورتييه‌كانى بكات.
باڤڵ ئیڤانۆڤ، شاره‌زای سه‌ربازی رووسیی له وتارێكدا كه له گۆڤاری كوییری تایبه‌ت به پیشه‌سازی سه‌ربازیدا له ژێر ناونیشانی "گره‌وێك له جێی خۆیدا" باسی له سووده‌كانی ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی رووسیا له سووریا كردووه.
نووسه‌ر پێی وایه، به‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕ ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی سوپای رووسیا ده‌كرا و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا، ئه‌و سوپایه نه‌توانێت چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی هاوڕێك له‌گه‌ڵ كۆی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له شه‌ڕی سووریادا ده‌ركه‌وت ئه‌و سوپایه له توانایدا هه‌یه زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی"ئه‌مساڵ بۆ سوپای رووسیا ساڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، ئه‌نجامی چاكسازییه فراوانه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه له 2012ه‌وه دهستیانپێكردبوو ده‌ركه‌وت. ئایدۆلۆژیای شه‌ڕی چه‌كداری و رووكاری سوپا به ته‌واوی گۆڕاون. دڵنیابووینه‌وه له توانای سوپای رووسیا له شه‌ڕی سووریا".
ئیڤانۆڤ، ده‌ڵێت"پێشتر شاره‌زا رووسه‌كانیش پێیان وابوو، سوپا توانای وردی له به‌كارهێنانی هێزه ئاسمانییه‌كانی نییه، چه‌ندین ته‌ن موشه‌ك به ئاسانی و به وردی ناتوانرێت ئاراسته‌ی سووریا بكرێن و ئه‌وه‌ش رووسیا ناچار ده‌كات له‌شكركێشی وشكانی بكات و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا شه‌ڕ یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
نووسه‌ر پێی وایه"دوای دوو ساڵ له به‌شداری رووسیا له شه‌ڕی سووریا، ده‌ركه‌وت پێشبینییه‌كان راست ده‌رنه‌چوون و گورزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا بوونه هۆی په‌كخستنی یه‌كجاره‌كی داعش و چه‌كه رووسییه‌كان به وردی توانیان ئامانجه‌كانیان بپێكن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه، تۆپخانه‌كانی سوپای رووسیا مه‌ودای كاریگه‌ری تۆپه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت و وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كه‌وته سه‌ر رێچكه‌ی پێشخستن و نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تۆپخانه‌ی سوپا و پشت به‌ستن به تۆپی هاون و پێشخستنی ئاراسته‌كانی.
به رای نووسه‌ر، یه‌كێكی دیكه له سووده‌كانی به‌شداری شه‌ڕی سووریا ئه‌وه بووه، كه "رووسه‌كان ده‌ستیانكرد به پێشخستنی ئه‌رك و رۆڵی رۆبۆته سه‌ربازییه‌كان به جۆرێك بتوانن له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا و پشكنینی خانوو و باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كاندا به‌كاری بهێنن و رۆبۆتی ئۆران6 له‌و رووه‌وه توانیویه‌تی رۆڵێكی كاریگه‌ر له هاوكاریكردنی سوپای رووسدا بگێڕێت و ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ك كه وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕیار بدات هه‌رچی زۆرتره توانای رۆبۆته‌كانی و فڕۆكه‌كانی چاودێری پێشبخات