ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه به ره‌وانه‌كردنی دۆسیه‌ی كه‌وتنی شاری موسڵ و داگیركردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه‌و دواجار بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ئیسكه‌نده‌ر وه‌تووت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه:" لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی شاری موسڵ كۆتاییان به لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان هێناوه‌و راده‌ستی په‌رله‌مانیان كردوه‌و په‌رله‌مانیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رزی ده‌كاته‌وه".
رونیشكراوه‌ته‌وه: ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسی و ئه‌منی و ئه‌فسه‌ره كوردانه‌ی تێدایه كه هۆكاری كه‌وتنی شاری موسڵ بوون، به‌ڵام به‌هۆی فشاری سیاسیه‌وه ماوه‌یه‌ك بووه هۆی دواكه‌وتنی لێكۆڵینه‌وه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه:" ئه‌و كه‌سایه‌تی و ئه‌فسه‌ره ئه‌منیانه‌ی سوپای عیراق كهكوردن له‌سه‌ر كه‌وتنی قه‌زای شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری موسڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵكراوه.
PUKmedia