سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
له‌میدیاکانه‌وه‌ ‌
   گرێبەستی موشەکی S400 نێوان روسیاو تورکیا گەیشتۆتە دوا هەنگاوەکانی !
به‌روار: 30/12/2017


بڕیارە ساڵی 2020 روسیا سیستێمە موشەکیەکە ڕادەستی تورکیا بکات بەهایەکەی 2,5 ملیار دۆلارە .
ڕژئاواییەکان و ناتۆ بەتایبەتی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆر نیگەرانن،ئەمریکا هۆشداری دایە ئەردۆغان *یاری بە ئاگر مەکە*.
قسەو باسی دەرکردنی تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆ هەنگاوی خێرا دەنێت بۆ جێبەجێ کردن.
تورکیا دەیەوێت بەو گرێبەستە فشار لە ئەمریکا بکات ئەو گرێبەستە بەجێبهێنێت کە ژمارەیەک فڕۆکەی F35 ڕادەستی تورکیا بکات دەمێکە گرێبەستەکە مۆرکراوە بەڵام ئەمریکالە سیاسەت و کردەوەکانی ئەردۆغان توڕەو نیگەرانە بۆیە پەلە ناکات لە ڕادەستکردنی فڕۆکەکان.
سیستێمی موشەکی S400 بەتەوای هاوپەیمانی ناتۆی نیگەران کردوە لەلایێکی تر تورکیا هەڕەشەی داخستنی ئەو بنکە سەربازیەی ناتۆ دەکات لە شاری مالاتیە لە باشوری تورکیا کە سیستێمێکی راداری پێشکەوتوی تیا دانراوە بۆ پارێزگاری ئیسرائل چونکە هەر فڕۆکەیەک یان موشەکێک لە ڕۆژهەڵاتەوە بکەوێتە ئاسمان ئەو ڕادارە ئاشکرای دەکات و مەبەستیش لەوە هێرشی ئیران و روسیایە بۆ سەر ئیسرائیل.
بەڵام دیارە ئەمریکا جێگرەوەی ئەوەی دابین کردوە لەکاتێکدا ئەگەر تورکیا ئەو هەنگاوە بنێت و ئەو هەڕەشەیەی بخاتە بواری جێبەجێ کردن.
دەمێکە ساردی هەیە لەنێوان ئەمریکاو تورکیا لەسەر *بنکەی ئینجیرلیک *کەدەکەوێتە نزیک شاری باتمان بەیەکێک لە بنکە ستراتیژیەکان دەژمێردرێ بۆ هاوپەیمانی ناتۆ ،تورکیا هەمیشە مەرجی قورستری سەپاندوە بەسەر ئەمریکاو دەسکەوتی زیاتری ویستوە لەبەرامبەر بەکارهێنانیدا،بەڵام ئەوجارە وادیارە ئەمریکا بەڕاستی بیری لە جێگرەوەی ئەو بنکە ستراتیژیە کردبێتەوە ئەویش ڕۆژئاوی کوردستانە چونکە ئەو هەمو بایەخ و ئامێرو چەک و کەلوپەلە سەربازیەو جەنگیە پێشکەوتوەو لەخۆڕاییەوە نیە بەبەردەوامی دەگەیەنرێتە ئەوێ سەرەرای بایەخ پێدانی سیاسیش کە زوزو بەرپرسانی بەرزی سیاسی و سەربازی سەردانی ناوچەکە دەکەن و چەند ساڵیشە کار لەسەر چاککردنەوە و فراوانکردن و گەشەپێدانی چەندین بنکەی سەربازی و فڕۆکەخانەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەکات،لە دوا وتەکانی هەردوک کەسایەتیەکانی ئەمریکا وەزیری بەرگری و برێت ماکگۆرک ئاماژەیان بەوەدا ئەمریکا لە سوریا دەمێنێتەوە.