سه‌ره‌کی        په‌یوه‌ندی        ئه‌رشیف        لینک        زانیاری ماڵپه‌ڕ
   
وتاری هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش - یادی چله‌ی شه‌هیدانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی
کوردستان ‌
  ئه‌مریكا پڕۆژه‌ی مه‌شق و راهێنان به‌ شه‌ڕڤانان فراوانتر ده‌كات
به‌روار: 27/12/2017

فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له‌رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی مه‌شقه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كاته‌وه‌، بۆ چاودێریكردنی سنووره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی بۆ ناوچه‌كه‌.

 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، جۆزێف ڤۆتێڵ فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان له‌رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندوه‌: مه‌شقكردن به‌ ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ له‌ناو سوریاو بۆ ماویه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بێت كه‌ ئه‌وه‌ش ھۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ نه‌ھێشیتنی مه‌ترسی تیرۆر له‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر گروپی تیرۆرستی داعش بیه‌وێت دووباره‌ خۆی رێكبخاته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: واشنتۆن ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌سه‌رجه‌م گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌سوریا بھێنێت، پێشی وایه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و پاراستنی ئاسایشی سوریا له‌لایه‌ن ھێزه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌، ئه‌مریكا پێویستی به‌بوونی سوپاكه‌ی نییه‌ له‌سوریا.









PUKmedia